نووسەرە کۆنەکان

**Menu**
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:564 ? ? ? ? ?}
×

**Warning**

**Unable to find a user with the ID: 228**

پرسە و سەرەخۆشی

مەراسیمی ناشتن و پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو خەدیجە مەحمود ئیبراهیم بامەڕنی

مەراسیمی ناشتن ڕۆژی هەینی کات 11:00 بەیانی ڕێکەوتی 01-03-2019 لە شاری فلیسینگن و پرسەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو خاتوو خەدیجە مەحمود ئیبراهیم بامەڕنی دایکی هاوڕێی بەڕێزمان ئەندازیار کاک نیهاد القاضي ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 02-03-2019 کاتژمێر 14:00 تا 17:00

بەناوی رێکخراوە کوردیەکان و کوردستانیانی هۆڵەندا، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خەدیجە مەحمود ئیبراهیم بامەڕنی) دەکەین، هاوسەری پەروەردەکار و نوسەر مامۆستا محمەد عەلی القاضي دایکی بەڕێزان (خاتوو ربيعة، خاتوو سالمة، خاتوو پاکیزە و خاتوو نەسرین) و دایکی خوالێخۆش بوو کاک جیهاد و دکتۆر خۆشناڤ و هاوڕێی ئازیزمان نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ئەندازیار کاک نیهاد القاضي لە شاری فلیسینگن لە هۆڵەندا. خوالێخۆش بوو پاش بە ئەنجامگەیاندنی ڕەوشتی بەرز و پەیامی پەروەردەکردنێکی جوان و یەکسانی مرۆڤدۆستانەی ڕۆڵەکان و نەوەکانی، کە بەباشترین شێواز پێیگەیاندوون، بەداخەوە ڕۆژی 27-02-2019 لە تەمەنی 98 ساڵیدا بە نەخۆشی لە شاری فلیسینگنی- لە هۆڵەندا کۆچی دوایی کرد،  داواکارین لە یەزدانی دلۆڤان و مەزن، کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبوری و ئارامیش بۆ خانەوادەو کەسوکارو دۆستانی بگەڕێتەوە. ئاگاداری کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی خولێخۆشبوو دەکەین. ڕۆژی هەینیی کات11:00 ی بەیانی ڕێکەوتی 01-03-2019 تەرمی پیرۆزی لەم گۆڕستانە بە خاک دەسپێردرێت:

Monuta

Address: Industrieweg 20, 4382 NA Vlissingen

هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 02-03-2019 کاتژمێر 13:00 تا 17:00 پرسەی بۆ دادەنێن، لە کاتی خۆیدا لە ناونیشانەکەی ئاگادارتان دەکەینەوە. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن، بەم ژمارە تەلەفۆنەوە:  0031627621171

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە