نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

ڕێکخراوەکان

سەرنجەكانی هەڵمەتی دادپەروەری لەسەر پرۆژەی یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچەو دەرماڵەكان لە هەرێمی كوردستان

 

بۆ بەڕێز دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

هەڵمەتی دادپەروەری وەك تاكە دەستە لە 9 ساڵی رابردوو بە دەیان چالاكی و هەڵمەتی جەماوەری بۆ دۆسیەی خانەنشینی پلە باڵاكان و جیاوازی موچەی ئەنجامداوە, وە خۆشی خاوەند بیرۆكەكە بووە, دۆسیەی نادادپەروەری لە دابەشكردنی داهات و هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پلە باڵاكانی كردە بابەتی رۆژ, مخابن بەهۆی قەیرانی دارایی و سیاسەتی تەقەشوفەوە ئەم دۆسیەیە لە دو ساڵی رابردوو چاوی لەسەر لاچوو, حكومەتی ئێستای هەرێمی كوردستان بۆ رزگاركردنی خۆی لە غەرق بوون و فەوتان ئەم هەنگاوەی ناوە, وەلێ بەلای ئێمەوە باشە, بۆ هەنگاوی ئێستای حكومەت و پەرلەمان كۆمەڵێك سەرنجمان هەیە بەهیوای جێكردنەوەی لە پرۆسەی چاكساییەكان :

1- داواكارین لە هەرێمی كوردستان هیچ موچەیەك لە 3 ملیۆن دینار تێنەپەڕێت.  

2- بە یاسا سنورێك بۆ جیاوازی بەرزترین و كەمترین موچە لە هەرێمی كوردستان دابندرێت كە لە 10 بۆ 12 جار جیاوازیان زیاتر نەبێت.  

3-ئەو موچانەی لە 500 هەزار كەمترن پاشكەوت لە هیچ بارودۆخێكدا نەیانگرێتەوە.  

4-دامەزراندن لە داهاتوودا تەنها بۆ ئەوكەسانە بێت هیچ سەرچاوەیەكی داهاتی لە خێزانەكانیان نییە, ئەمەش دەبێتە هۆكار بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە كۆمەڵگادا.  

5- یاسای بودجەی حیزبەكان پێداچونەوەی بۆ بكرێت بۆ كەمكردنەوەیان, بە پێی بڕەكەیان رێژەی كەمبكرێتەوە.  

6- خەرجی حیزب و رێكخراوەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن كۆمەك پێیان بە یاسا رێك بخرێت و سەرچاوەكانیان یاسایی بێت و هەموو كۆمەكێكی دەرەوەی هەرێم قەدەغە بكرێت .  

7-خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیرو سەرجەم پلە باڵاكان بە پێی یاسای خانەنشینی رێك بخرێتەوە, واتا جیاوازی لە موچەی خانەنشینی بە پێی تەمەن و ساڵی خزمەتیان بگۆڕێت.  

8-تەمەنی خانەنشینی لە كوردستان بۆ 60 ساڵ كەمبكرێتەوە .  

9-ئیمتیازاتی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیان وەك خۆیان بمێننەوە, لیستی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیان و پێشمەرگەی دێرین بڵاو بكرێنەوە.  

10-باج بخرێتە سەر كۆمپانیاكا .  

11- بەرپرسانی حكومی و حیزبی لە چالاكی ئابووری دوربخرێنەوە.  

12-ئیمتیازی دامەزراندن بە پلەی یەكەم بۆ ئەو قوتابیانە بێت كە قوتابخانەو زانكۆی حكومیان تەواو كردوەو سەرچاوەی داهات لە خێزانەكانیان نییە, دەستی حیزب لە دامەزراندن ببڕدرێت.  

13-هیوادارین هەنگاوەكانی ئەمجارە, وەك پرۆژە یاسا فریودەریەكانی رابردوو نەبێت , هەنگاو بەرەو كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵاكان بنرێت و ئیمتیازاتەكانیان هەڵوەشێنرێنەوە.  

لە كۆتادا ئێمە لە گەڵ هەموو هەتگاوێكین بۆ كەمكردنەوەی جیاوازی موچەو نا دادپەروەری لە هەرێمی كوردستان و شەفافیەت و بنەبڕكردنی گەندەڵی, كە خواستی گەلە و بە ئیرادە دەكرێت و پێویستە دەسەڵاتداران لە ئیمتیازات و سامانی خۆیانەوە دەستی پێبكەن.  

هەڵمەتی دادپەروەری

20-2-2018

009647503714620

 

Omar Faris

We have 173 guests and no members online

div { text-align:right; }