نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

ڕێکخراوەکان

بۆ به‌ڕێزان له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان

بابه‌ت: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌

پاش سڵاو

بۆ ئه‌وی له‌ كوردستان هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌تر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو ئه‌نجامدرێت و په‌رله‌مان نوێنه‌راتی باشتری پێكهات و بیروباوه‌ڕو چین و توێژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات، ده‌نگده‌ر مافی له‌ نوێنه‌رایه‌تی باشتر بێته‌ دی، وێڕای پشتیوانیمان له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌یه‌ له‌ پێناو پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران، داواكارین:

  • یاسای ئێستای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی باشترین یاسایه‌ و ده‌ستكاری نه‌كرێت، رێژه‌یی سه‌رانسه‌ری نیمچه‌ كراوه‌ی پاشماوه‌ی به‌هێز.
  • رێژه‌ی لانی زۆری پاره‌ی خه‌رجكراو بۆ هه‌ر كه‌س و قه‌واره‌یه‌ك دیاریبكرێت و كۆنترۆڵبكرێت، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكرا بكرێت له‌و لایه‌نه‌وه‌.
  • به‌خششی ده‌ره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
  • پێویسته‌ ئه‌و پارانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنرێن سپی بن و سه‌رچاوه‌كه‌یان دیار بێت.
  • بڕی لانی زۆری به‌خششه‌ ناوخۆییه‌كان دیاریبكرێن.
  • هیچ حیزبێك بۆی نه‌بێت هیچ ده‌زگایه‌كی حكومی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنێت و كابینه‌ی حكومه‌ت دوربخرێته‌وه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
  • پێشه‌كی تۆماركردن بۆ هه‌ڵبژاردن بكرێته‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی ره‌مزی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س و لایه‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكه‌ن، ئه‌م بڕه‌ پێشه‌كییه‌ بۆته‌ رێگر له‌به‌رده‌م تۆماركردنی كاندیدان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ململانێ.
  • ده‌سه‌ڵاتی دادگای هه‌ڵبژاردن به‌هێز بكرێت.
  • چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌زگكانی راگه‌یاندن له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ بكرێت، ئه‌و نا هاوسه‌نگییه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت له‌ نێوان لیست و قه‌واره‌كان به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌.

هه‌ڵمه‌تی داد په‌روه‌ری

31-1-2018

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 60 guests and no members online

div { text-align:right; }