نووسەرە کۆنەکان

پارتە سیاسییەکان

ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دۆخی كۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌ سنوره‌كانی بیلاروسیاو پۆڵه‌ندا بڵاوكرده‌وه‌.

🔹 ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
بسم الله الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فى كوردستان
هاوڵاتیانى به‌ڕێز
به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ بینه‌رى وێنه‌ى سه‌ده‌ها گه‌نج و لاوى كورد بووین له‌ سنووره‌كانى بیلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا كه‌ نیشتیمانى خۆیان به‌ناچارى به‌جێهێشتووه‌ و ڕوویان له‌ نادیارى كردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى نادادگه‌رى و گه‌نده‌ڵى و له‌ هه‌ست نه‌كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارانى كورده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌.
ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان وێڕاى هیواى سه‌لامه‌تى بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌، نیگه‌رانی خۆمان له‌و بارودۆخه‌ ده‌رده‌بڕین و هیوادارین چىتر گه‌نج و لاوى ئه‌م نیشتیمانه‌ نه‌بنه‌ قوربانى خه‌راپ به‌ڕێوه‌بردن و هه‌رچى زووتره‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردستان به‌هۆشى خۆیان بێنه‌وه‌ و له‌وه‌زیاتر نه‌بنه‌ هۆكارى بێ ئومێدى، پێویسته‌ هه‌موو هاوڵاتیان سودمه‌ندبن له‌ سه‌روه‌ت و سامانى گشتى نه‌ك ته‌نها تاقمێكى مشه‌خۆر ده‌ستى به‌سه‌رابگرن.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى
كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان
8/11/2021
تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە