نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

پارتە سیاسییەکان

پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەقی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە ئەنجامی داواکاری خۆپیشاندەرانی پارێزگاکانی عیراق، بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو بە داواکاری زۆرینەی جەماوەر بەلایەنە سیاسییەکانیشەوە، ئەم داواکاریەش لە روانگەی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییانەی کە دووچاری پرۆسەی سیاسی عێراق هاتبوون و لە ئاکامیشیاندا کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبووی بواری ئابووری و خزمەتگوزاری بەبێ چارەسەر مابوونەوە، سەرچاوەی گرتووە.
 
بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە و دۆزینەوەی رێگاچارەی گرفت و کێشەکانی هاووڵاتیانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی، هەڵبژاردنی پێشوەختە و دروستکردنی کابینەیەکی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی بە فاکتەرێکی باش زانرا و، بڕیاڕی لەبارەوە درا. بەڵام هەندێک لایەن، لە ئاکامی زیادبوونی کێشە و گرفتەکان و لێکدانەوەی هەندێ لایەنی بەرچاو لە چۆنیەتی دروستبوونی کێشەکان، رایانگەیاند کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکەن. بە رای پارتیمان ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەشداری کۆی لایەنە سیاسییەکان دەروازەیەکە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهێنانی داواکاری خەڵکی عێراق، هەروەها بۆ هاوکاری پرۆسەی سیاسی و پاراستنی لە چەقبەستوویی.
 
بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، داوادەکەین لە بەڕێزان لە تەیاری سەدری و هەر ٢٦ لایەنی دیکەی کە رایانگەیاندووە بەشداری هەڵبژاردن ناکەن، لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراق بەبڕیارەکەیاندا بچنەوە و بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن وەکو داخوازییەکی هاووڵاتیان و پێویستییەکی هەنوکەییش بۆ خزمەت گەیاندنی زیاتر بە پرۆسەی سیاسی عێراق و حکومڕانیەکی باش و تەندروست.
 
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی ئابی ٢٠٢١

عومەر فارس

div { text-align:right; }