نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

پارتە سیاسییەکان

ڕاگەیەنراوى کۆبونەوەى مەکتەبى سیاسى (ی. ن. ک)

ئەمڕۆ ١١/٨/٢٠٢١مەکتەبى سیاسى (ی. ن. ک) بەسەرۆکایەتى هاوسەرۆک هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانى کۆبونەوەى ئاسایى خۆى لە شارى سلێمانى کرد.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکانى چاکسازى حزبى و حکومى و پرسى هەلبژاردنى داهاتوى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرا.

کۆبونەوەکە پشتیوانى خۆى بۆ ئەو هەنگاوانەى لە بوارى چاکسازى نراون دەربڕى جەختى لەسەر پێویستى بەردەوام بونى کردەوە، چونکە دەبێتە سەرمایەیەکى مەعنەوەى بەرجەستە بۆ سیاسەتى ڕاست و ڕەواى یەکێتى لە خزمەتى کۆمەڵانى خەڵک.

لە تەوەرى هەڵبژاردندا هەڵسەنگاندنى ئیجابیانە بۆ بەرنامەو کۆششى میحوەرەکانى هەڵبراژدن لەسەرجەم شارو پارێزگاکاندا کرا، تەئکید لەسەر جێبەجێکردنى سیاسەت و بەرنامەى هاوپەیمانى کوردستان کە لیستى هاوبەشى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتیە کرایەوە، کۆبونەوەى مەکتەبى سیاسى هەروەها بەبایەخەوە هەڵسەنگاندنى بۆ ئەو لێکتێگەیشتنانە کرد کەلەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانى تردا کراون بۆ ئەوەى هەڵبژاردن لەکەشێکى ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەبچن.

 

عومەر فارس

div { text-align:right; }