نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

پارتە سیاسییەکان

پەیامێک لە (جەوهەر محی الدین ئاغا هەرکی) سەرۆکی عەشیرەتی (هەرکی)یەوە

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
خۆشەویستانمان لە عەشیرەتی هەرکی و ئازیزانم لە عەشیرەتەکانی دۆست و نزیک:
وێڕای رێزو سڵاوی بێپایانم بۆ هەمووتان؛ بەپێویست و گرنگی دەزانم کە داوا لە بەڕێزتان بکەم لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیار وایە لە (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١) بەڕێوەبچێت، بەشدارییەکی کارا بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە لەلایەن برای بەڕێزمان (قوباد تاڵەبانی)یەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
ئەم هەڵبژاردنە مێژووییەو دەتوانین پێگەی گەلەکەمان لە عێراقدا بچەسپێنین و، مافە بەدینەهاتووەکانمان بەدەستبهێنین. تاکە رێگاش متمانەکردنە بە لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە بە هاوپەیمانی (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان) پێکهاتووە. بۆیە ئەرکێکی پیرۆزی مرۆیی، نەتەوەیی، ئاینییە کە پێکەوە کار بکەین بۆ سەرخستنی نەتەوەکەمان و، هاوپەیمانی کوردستان بە دەنگێکی بەهێزو زۆرەوە سەربخەین.
خەڵکی خۆڕاگرو تێکۆشەری دەڤەری بادینان و هەروەها ئازیزانمان لە سنووری پارێزگاکانی موسڵ و هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) وەک هەمیشە پارێزەری تەبایی و یەکڕیزیی نەتەوەو ئایین و مەزهەبە جیاجیاکانی کوردستان و عێراقە، متمانەی تەواومان بە کارو بەرنامە چاکسازییەکانی هەڤاڵ و برامان کاک (بافڵ تاڵەبانی) هەیە، بۆیە بە جۆش و خرۆشەوە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و، دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی لەناو لیستی هاوپەیمانی کوردستان بدەن.
بۆ هەمیشە لەگەڵتان دەبین و ئێوەش ویژدانتان ئاسوودەبکەن و لەگەڵ لیستی هاوپەیمانی کوردستان بن.
جەوهەر محی الدین اغا هەرکی
سەروکی عەشیرەتی هەرکی
١٠ی ئابی ٢٠٢١

عومەر فارس

div { text-align:right; }