نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

پارتە سیاسییەکان

بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌. . .
ئه‌مڕۆ به‌ خه‌مێكی قووڵه‌وه‌ یادی داگیركردنی شه‌نگال و جینۆسایدی ئه‌و خوشك و برا ئێزیدییانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌میشه‌ وه‌ك برینێكی ساڕێژنه‌بوو له‌ ویژدانی نه‌ته‌وه‌ییماندا ده‌مێنێته‌وه‌. دروود بۆ رۆحی شه‌هیدان ده‌نێرین و هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و خوشك و برایانه‌ ده‌خوازین كه‌ تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

ئه‌مڕۆ كه‌ حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ مێژووییه‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌داخه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ خوشك و براكانمان له‌ دۆخێكی خراپدا له‌ كه‌مپه‌كان و دوور له‌ زێدی خۆیان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هیچ هه‌وڵێكیش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌دراوه‌ و سیمای ژیانی بۆ نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ دوور له‌ موزایه‌ده‌ و ناكۆكی خه‌می جددی شه‌نگال بخۆین و هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ و ئارامی بۆ شه‌نگال و خه‌ڵكه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی چڕ بكه‌ینه‌وه‌.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یی هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كه‌ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی شه‌نگال و به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. ده‌بێت حكومه‌تی عیراق له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ و ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان له‌ شه‌نگال و چیتر ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌بێته‌ مه‌یدانی ململانێ سیاسییه‌كان.

سڵاو له‌ رۆحی پاكی شه‌هیدان و هیوای سه‌رفرازی بۆ خوشك و برایانی ئێزیدی و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان.


بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

عومەر فارس

div { text-align:right; }