نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 139

پارتە سیاسییەکان

یەکێتی بۆ پارتی: ئەگەر ئەمە سیاسەتی پارتی بێت، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار ده‌بات

یەکێتی بۆ پارتی: ئەگەر ئەمە سیاسەتی پارتی بێت، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار ده‌بات

بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان

جێگه‌ی نیگه‌رانیی قووڵمانه‌ كه‌ به‌بێ هیچ پاساوێك، ئه‌مڕۆ ٢٠ \ ٣\ ٢٠٢٠، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه به‌شی هه‌ره‌زۆری هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر به‌ڕێز هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌. هه‌ر ئه‌مڕۆ، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێك دا له‌سه‌ر ده‌زگای زانیاری، دووباره‌ و به‌مه‌به‌ست و به‌ خراپ ناوی به‌ڕێزیانی هێناوه‌ و خۆی خستۆته‌ ئاستی لایه‌نداریی نه‌ك بێ لایه‌نی.

بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك، ئاژانسی زانیاری به‌ فه‌رمی به‌شێكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له‌ دوای كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی، به‌ڕێز هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌ماوه‌. هه‌رچه‌ند ئه‌م گۆڕانكارییانه‌، پاساو نادات به‌ په‌لاماردانی ئاژانسی زانیاری له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌، به‌ڵام‌ جێی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌گه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ نه‌بن. ئایا له‌م كاته‌دا چ سودێك ده‌بینرێت له‌ هه‌ڵگیرساندنی ئاژاوه‌ له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها جێگه‌ی پرسیاریشه‌، كه ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ چ مه‌رامێك، گوتارێكی‌ سیاسی له‌م جۆره‌، له‌دژی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڕێوه‌‌ ده‌بات. به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ هه‌ستیار و ئاڵۆزه‌دا كه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌ ته‌بایی و یه‌كڕزیی و پێكه‌وه‌ ژیان هه‌بووه‌.

ئه‌م شێوازه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی سیاسی، ئەگەر ئەمە سیاسەتی پارتی بێت، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار ده‌بات و، هه‌ڵوه‌سته‌ی جدیمان پێ ده‌كات له‌سه‌ر راستگۆیی پارتی‌ بۆ شه‌راكه‌تی سیاسی و، ئاینده‌ی ره‌وایی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوانیشمان ده‌خاته‌ به‌رده‌م پرسیار و مەترسی‌.



وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٠\٣\٢٠٢٠

 

  • بابەتی ‌هاوشێوەی:

یەکێتی بۆ پارتی: ئەگەر ئەمە سیاسەتی پارتی بێت، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار ده‌بات

ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆرەوە: دیکە خۆمان سەرقاڵ ناکەین بە وەڵامدانەوەی حکومەتێکی فاشل و سەرۆکە ڕۆژنامەنوس کوژەکەی.

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دەزگای زانیاری روونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی بڵاو دەکاتەوە

div { text-align:right; }