نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی هونەری

دوو ئەکتەرە کوردەکەی "بەهمەن قوبادی" لە فێستیڤاڵی فیلمی "تۆکیۆ" خەڵاتیان بەدەستهێنا

مەنسوور جیهانی ـ دوو ئەکتەرە کوردەکەی فیلمی سینەمایی "چوار دیوار" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەهمەن قوبادی" و لە بەرهەمهێنانی "ڕاجێر واتێرز" لەگەڵ دوو ئەکتەری دیکەی ئەم بەرهەمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆکیۆ" خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاویان بەدەستهێنا. 

 

فیلمی سینەمایی "چوار دیوار" The Four Walls لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "بەهمەن قوبادی" و لە بەرهەمهێنانی "ڕاجێر واتێرز" Roger Waters موزیکزانی بەناوبانگی جیهان، هەڵبەستوان، گۆرانیبێژ و ژەنیار بەتوانای بەریتانی و دامەزرێنەری گرووپی موزیکی هەرمانی "پینک فلۆید" Pink Floyd، بەرهەمی وڵاتی بەریتانیا لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆکیۆ" Tokyo لە ژاپۆن چووە سەر پەردەی سینەما و لە لایەن بینەران، ڕەخنەگران و نووسەرانی سینەماییەوە پێشوازیی بێوێنەی لێکرا و "فاتیح ئاڵ" Fatih Al و "ئۆنۆر بۆڵدۆ" OnurBulduئەکتەرە کوردەکانی ئەم فیلمە و خه‌ڵکی شاری ئامێد و هەروەها "ئەمیر ئاقایی" ئەکتەری ئێرانی و "باریش ییلدیز" BarişYildiz  ئەکتەری تورک، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاویی ئەم ڕووداوە سینەماییە گرینگەیان بەدەستهێنا. 

 

سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆکیۆ" بە سەرۆکایەتی "هیرۆیاسۆ ئاندۆ" لە لایەن ڕێکخراوەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سینەمای ژاپۆن، بە سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەرانی "ئیزابێل هۆپێر" ئەکتەری ناوداری فەڕەنسی و بە نمایشی زیاتر لە 100 بەرهەم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 30 ئۆکتۆبەر تا 8ی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری تۆکیۆ لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەچوو.

 

بۆ زانیاری زیاتر:

https://2021.tiff-jp.net/en/lineup/film/3401CMP06

 

https://2021.tiff-jp.net/award_winners_en/

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "چوار دیوار".

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە