نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی هونەری

ئەزموون لە فێستیڤاڵینێوده‌وڵه‌تی فیلمی بۆسان له کۆریای باشوورنمایش ده‌کرێت

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" له٢٦مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" له وڵاتی کۆریایباشوور نمایش ده‌کرێت.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Examچواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له سێیه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدالە به‌شی"په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" A Window on Asian Cinemaلە بیست و شه‌شه‌مینخولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" Busanله کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت.

"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستانبه‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHoodلەجیهاندا بڵاودەبێتەوە.

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" که یه‌کێکه له گرینگترینفێستیڤاڵه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا و یه‌کێکه له ٢٢ فێستیڤاڵی باوه‌رپێکراویی ئه‌نجوومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی فیلم "فیاپف" FIAPF له ئاستی دنیادا. ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی شاری بۆسان و ناوه‌ندی فیلمی کۆریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" به نمایشی کۆمه‌ڵێک فیلم لهسینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی سه‌ره‌کی "سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی "کورته فیلمه‌كان"، به‌شی "ڕه‌وته‌ نوێیه‌کان"، به‌شی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک"Kim Jiseok، به‌شی "گۆشه‌ی به‌ربڵاو"، به‌شی خه‌ڵاتی "مێکێنات"Mecenat، به‌شی"به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی خه‌ڵاتی "سونجێ"Sonje، به‌شی "خه‌ڵاتی نێتپه‌ک"Netpac، به‌شی خه‌ڵاتی "فیپێڕشی" FIPRESCIوهه‌روه‌هابه‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه؛ به‌شی "دیارده‌کان"Icons، به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی "سینه‌مای سه‌ر ئاوه‌ڵا"، به‌شی ڤیترینی "به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی "فیلمه‌کانی ژنه له ‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌کان"، به‌شی "سینه‌مای جیهان"، به‌شی "سینه‌مای کۆریا"، به‌شی "ئاکادیمیای فیلمی ئاسیایی"، به‌شی "دیمه‌نی کراوه"، به‌شی "ده‌نگی نوێ ـ فیلمه چینییه‌کان"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی "چاوخشاندنێک به به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره داهێنه‌ره‌کانی سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی "سندووقی سینه‌مای ئاسیا" و هه‌روه‌هابه‌شی "بازاڕی فیلمی ئاسیا" له ڕۆژانی ٦ تا ١٥ی ئۆکتۆبه‌ری٢٠٢١ له سینه‌ما "بۆسان" و سینه‌ماکانی دیکه‌ی شاری بۆسانله وڵاتی کۆریای باشووربه‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بۆ زانیاری زیاتر:

https://www. biff. kr/eng/addon/10000001/page. asp?page_num=3345

https://www. youtube. com/watch?v=zzoTOfF552k

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:

https://instagram. com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:

https://www. facebook. com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".

 

عومەر فارس

div { text-align:right; }