مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ١٩مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئاڵبانیاوه‌رگیرا.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Examچواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له دووهه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدالە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی نۆزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" Tiranaله وڵاتی ئاڵبانیا نمایش ده‌کرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "کوندی زێڕێن"ی Golden Owlئه‌م ڕووداوه گرینگه‌ سینه‌ماییه‌ی باوه‌ڕ پێکراویی ئاکادیمیای ئۆسکارOscar® qualifying، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابه‌ریی ده‌کات.

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا"TIFFوه‌کوو گرینگترین و گه‌وره‌ترینڕووداویی سینه‌مایی ناوچه‌ی باڵکان؛ به مه‌به‌ستی پێکهێنانی ناوه‌ندێکی گرینگی فه‌رهه‌نگی و سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ، ڕه‌خساندنی که‌شووهه‌وایه‌کی هه‌ڤاڵانه بۆ سینه‌ماکارانی ئه‌ورووپا و سه‌رتاسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها کۆکردنه‌وه‌ی تامه‌جرۆیان، خوێندکارانی سینه‌ما و شه‌یدایانی ئه‌م هونه‌ره‌ به‌نرخهدامه‌زراوه‌.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستانبه‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHoodلە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

نۆزده‌یه‌مین خولیفێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا"به دروشمی "جیاواز بیربکه‌نه‌وه و یه‌کسان سه‌یربکه‌ن" له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی "فیلمه بڵینده‌کان"، به‌شی "فیلمه یه‌که‌مه بلێنده‌کان" EYE on TIFF، به‌شی"کورته فیلمه چیرۆکی و ئه‌نیمه‌یشنییه‌‌کان" (فیلمه‌ هه‌ڵبژاردراوه‌کان ڕه‌وانه‌ی خه‌ڵاته‌کانی ئۆسکار ده‌کرێن)Oscar® qualifying، به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی "پێشبڕکێی خوێندکاری"، به‌شی "هونه‌ر و ئه‌زموون"، به‌شی "فیلمه‌کانیباڵکان" و به‌شی "ئه‌و فیلمانه‌ی که به زمانیئاڵبانیایی سازکراون" وهه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه؛ به‌شی "ته‌رکیز"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی "پانۆڕاما"واته: نمایشی "فیلمی منداڵان"، "جیله‌کان"، "دنیای نوێی"، "زه‌وقه جیاوازه‌کان"و چه‌ندین به‌شی دیکهله ڕۆژانی ٢٤ تا ٣٠ی سێپته‌مبه‌ری٢٠٢١ له شاری تیراناپێته‌ختی وڵاتی ئاڵبانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://tiranafilmfest. com/official-selection-2021/

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:

https://instagram. com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:

https://www. facebook. com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".

 

بابەتی زیاتری هونەری