مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" نمایش‌کرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازیی لێکرا.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Examبەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا کاتژمێر ٨ی ئێوارێی ‌ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: "شەوکەت ئەمین کورکی" ده‌رهێنه‌ر،"مەمەد ئەکتاش"بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی لهبه‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" Crystal Globeپه‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Varyله هۆڵی "گڕاند هاڵ" Grand Hallله شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماو له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، پێشوازییه‌کیبێوێنه‌ی لێکرا.

"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛که لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHoodلە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوەله درێژه‌یبه‌شداریی له فێستیڤاڵی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"،کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "پۆپ" Pupp نمایش‌کرا و له سانسی سێیه‌مدا کاتژمێر ٧یئێوارێی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما"لازنێ ٣"Lazne III و هه‌روه‌ها له سانسی چواره‌میشدا کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "درێهۆمێرا" Drahomíraله شاری کاڕلۆڤی ڤاری نمایش ده‌کرێت.

په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" ڕۆژی ٢٠ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "زاتۆپێک"Zátopekله ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری چیک "داڤید ئۆندریژیژێک" David Ondříček‌ده‌ستی پێکرد و به نمایشی ٢٠٠ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو به‌شی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێیتاکووڕۆژی ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک درێژه‌ی ‌ده‌بێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی خۆدیدا به مه‌به‌ستی به‌شداریی هونه‌ریی به‌رچاو له دنیای سینه‌ما به پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی فه‌خری "گۆی بلۆری"‌له هۆڵی گه‌وره‌ی هوتێل "تێرماڵ" ڕێزیی تایبه‌تی له ئه‌ستێره‌ی به‌نابانگی سینه‌مای جیهان "مایکێل کین" Michael Caineئه‌کته‌ری ناوداری به‌ریتانی و هه‌ڵگری دوو خه‌ڵاتی ئۆسکار گرت و بڕیاروایه له ڕۆژانی داهاتوووشدا ‌ڕێزیی تایبه‌ت له "جانی دێپ" Johnny Deppئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر و ژه‌نیاریی ناوداری ئه‌مه‌ریکی بگرێت.

بۆ زانیاری زیاتر:

https://www.kviff.com/en/programme/film/57/33929-the-exam

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:

https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".