نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 172

هەواڵی هونەری

"ئەزموون" لە به‌شی ماڕکێتی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی فه‌ڕه‌نسا نمایشکرا

‎مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە لایەن کۆمپانیای "ئاڕت هوود"ی ئەڵمانی لە به‌شی بازاڕی هه‌فتاوچواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی فه‌ڕه‌نسا نمایش‌کرا.
‎"ئێلێکساندێر ماشێ" Alexander Masche سه‌رۆکی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌کان و بەرێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" Arthood ڕایگه‌یاند: فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر، به مه‌به‌ستی به‌شداریی لە به‌‌شی ماڕکێتی حه‌فتا و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا بە ناونیشانی سەرەکی Marché du Film وه‌کوو گه‌وره‌ترین بازاڕی فیلم له ئاستی جیهان، ئه‌م فیلمه کوردییه لە لایەن کۆمپانیای "ئاڕت هوود"، کاتژمێر ٤ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌مه ٧ی جوولای ٢٠٢١ له شوێنی "سینه‌ما پالایس H" و هه‌روه‌ها کاتژمێر ٤ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه ٨ی جوولای ٢٠٢١ هه‌ر له هه‌مان شوێن، به شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ بەرهەمهێنەرە سینەماییەکان، بڵاوکەرەوە نێودەوڵەتییه‌کانی‌ فیلم و هەروەها کۆمپانیاکانی په‌خشی فیلم له جیهان نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی "ئاڕت هوود"ی ئەڵمانی لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:


https://instagram.  com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".

 

 

 

div { text-align:right; }