نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 172

هەواڵی هونەری

"ئەزموون" لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵینێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" وه‌رگیرا

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له وڵاتی کۆماری چیک وه‌رگیرا.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Examچواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر و بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ لهبه‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیCrystal Globeله٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Varyله وڵاتی کۆماری چیک وه‌رگیرا و ئه‌م فیلمه کوردییه به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له یه‌که‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان نمایش ده‌کرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنای "گۆی بلۆری" له‌گه‌ڵ ١١ فیلمله وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابه‌ریی ده‌کات.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" گرینگترین ڕووداوی سینه‌مایی‌ ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کەپه‌نجاوپێنجه‌مین خولی به نمایشی به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دووبه‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیCrystal Globe و به‌شی پێشبڕکێی "ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات" East of the Westو هه‌روه‌ها له دوو به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه: به‌شی "نمایشه تایبه‌ته‌کان"Special Screenings وبه‌شی "ڕێزلێنان له ڕێکخراو‌ه‌ی فیلم"The Film Foundation Tributeله ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بۆ زانیاری زیاتر:

https://www. kviff. com/en/programme/film/57/33929-the-exam

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:

https://instagram. com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:

https://www. facebook. com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

div { text-align:right; }