نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 172

هەواڵی هونەری

"بێ نیشتمان" بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف" لە بەڕڵینەوە بۆ سینەماکانی هەرێمی کوردستان

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە دەرهێنانی "توورج ئەسڵانی" و بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف" دوای بەشداریی لە بازاڕی فێستیڤاڵی "بەڕڵین" وەکوو گرینگترین بازاڕی فیلم لە ئەورووپا و جیهان، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" Landlessلە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف" ئەکتەری ناوداری کورد، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی "ڕه‌ز هەڵکەوت ڕەشید" لە هەرێمی کوردستان و سووریا، لە ڕۆژی جەژنی قوربان واتە 20ی جوولای 2021 و هەروەها لە ڕۆژانی دوایی لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" بۆ یەکەمین جار لە حەفتا و یەکەمین خولی بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕڵین" لە وڵاتی ئەڵمانیا لە لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت" پێشکەش کرا. بازاڕی فیلمی "بەڕڵینالە" بە ناونیشانی یەکێک لە گرینگترین بازاڕەکانی فیلم لە ئەورووپا و جیهان دێتەئەژمار.

لە "بێ نیشتمان"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ "هانی موجتەهیدی" گۆرانیبێژی ناوداری کورد تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/landlessmovie?utm_medium=copy_link

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لەفه‌یسبووک:

https://www.facebook.com/landlessmovie/

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان".

 

div { text-align:right; }