نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە...

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە کە تیایدا (ئەحمەد محی) وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا خاوەنی دە بنکەی سەربازییە لە عێراق کە پێنج بنکەیان لە کوردستانە و ئەمریکا سەرقاڵی دانانی بنکەیەکی دیکەیە لە کوردستان.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی بڵاویکردەوە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی ئیمام وەیس لە نزیک سنوورەکانی ئێران، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی جەلەولا، و سەعدیە لە سنووری خانەقین.

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris

div { text-align:right; }