نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

عێراق ١٠ ملیار پاوەند لە بریتانیا قەرز دەکات. . .

بەپێێ بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق، بریتانیا و عێراق بەڵگەنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە بەپێی بەڵگەنامەکە بریتانیا وەک قەرز بڕی ١٠ ملیار پاوەند بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بە عێراق دەدات.

لەمبارەیەوە عەبدولرەزاق عیسا وەزیری دارایی عێراق بەوەکالەت ڕایگەیاندووە، مەبەست لەو قەرزە، گەشەپێدانی پرۆژەکانی ژێرخانی ئابووری و پرۆژەکانی ئاو و کارەبا و کەرتی تەندروستییە.

لەلایەن خۆیەوە، فرانک بیکر باڵیوزی بەریتانیا لە بەغدا ڕایگەیاند، واژۆکردنی ئەم بەڵگەنامەیە چوارچێوەیەکی گرنگە بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکان لە چوارچێوەی قەرزەکانی گەشەپێدانی پرۆژەکان و پاڵپشتیکردنیان کە بەرەوپێشوەبردنی ژێرخانی ئابووریی عێراق ئاسانتر دەکات. 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris

div { text-align:right; }