نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی سوپاسی هاوکاریی مرۆیی ژاپۆن ده‌کات. . .

به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی سوپاسی ژاپۆن ده‌کات بۆ ته‌رخانکردنی حه‌وت ملیۆن دۆلار بۆ خۆراکی ئاواره‌کان له‌ عێراق. به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا سوپاسی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ گه‌ل و حکومه‌تی ژاپۆن بۆ ته‌رخانکردنی بڕی حه‌وت ملیۆن دۆلار بۆ خۆراکی ئاواره‌کان. ئه‌و حه‌وت ملیۆن دۆلاره‌ش به‌شێکه‌ له‌ بڕی ئه‌و سه‌د ملیۆن دۆلاره‌ی که‌ حکومه‌تی ژاپۆن بۆ هاوکاریی مرۆیی له‌ عێراقدا بۆ ئه‌مساڵ ته‌رخانی کردووه‌.

فۆمیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، که‌ حکومه‌تی تۆکیۆ هاوکاریی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ پێویستییان پێیه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاواره‌ عێراقی و سوورییانه‌ی که‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ بارودۆخیان دژواره‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ مه‌به‌ستی دابینکردنی خۆراکی سه‌ره‌کی به‌کار ده‌هێنرێت.

ده‌بلیو ئێف پی، ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ دابینکردنی خۆراکی سه‌ره‌کی بۆ ٤٠٠ هه‌زار ئاواره‌ی موسڵ و ٦٥ هه‌زار ئاواره‌ی سووری ته‌رخان ده‌کرێت که‌ سوورییه‌کان له‌ ڕێی سیسته‌می کارته‌وه‌ هه‌ر که‌سه‌ ١٩ دۆلار وه‌رده‌گرێ بۆ کڕینی خۆراکی پێویستی ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێک. 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris