نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

قوربانیانی عێراق له‌ مانگی ڕابردوو زیاتر بوو له‌ کانوونی یه‌که‌می ساڵی پار‌‌

بەپێی ماڵپه‌ڕی (دژه‌ شه‌ڕی ئه‌مریکا) قوربانیانی شه‌ڕی عێراق له‌ کانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا،٤،١٧٦ کوژراو و ١،٤٣٣ بریندار بووە.ئه‌م ژماره‌یه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ قوربانیانی مانگی کانوونی یه‌که‌می ساڵی ڕابردوو که‌ ٣،١٧٤ کوژراو و ١٩٣٩ بریندار بوون.

به‌پێی ئاماره‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه،لانیکه‌م ٥٨١ هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و ١٣٥١ کەسیش بریندار بوون.هێزه‌کانی ئاسایش ١١٧ که‌سی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌،٧٣ کەسیشیان لێ بریندار کراوە.لانیکه‌م ٣٣٩١ که‌سی سه‌ر به‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانش کوژراون و برینداریشیان هه‌یە.لەو مانگەدا حکومه‌تی عێراق ٣١ که‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌.قوربانی دیکه‌ش هه‌ن.هه‌روه‌ها به‌ریتانییه‌ک کوژراوه‌ له‌ ڕووداوی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕدا،١٤ هاووڵاتی ئه‌مریکی و ٧ هاووڵاتیی که‌نه‌دی چاره‌سه‌ر بۆ برینه‌کانیان کراوه‌ .

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ مانگانه‌ ڕاپۆرتی قوربانییه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌،ژماره‌کان جیاوازن له‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڵاویان ده‌کاته‌وه‌،چونکه‌ له‌م ڕاپۆرتانه‌دا هه‌موو جۆره‌ کوژراو و برینداره‌کان ئاماژه‌یان پێده‌کرێت.

Omar Faris

We have 121 guests and no members online

div { text-align:right; }