نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات عێراق له‌ ڕێوشوێنی ڕاگرتنی ڤیزا ده‌ربێنێت...

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا، جێمس مه‌تیس له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ عێراق له‌و حه‌وت وڵاته‌ ده‌ربێنێت که‌ بڕیاری ڕاگرتنی ڤیزای ئه‌مریکا بۆ ماوه‌ی ٩٠ ڕۆژ بۆ هاوڵاتییانیان دەیانگرێتەوە.دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاری ڕاگرتنی ڤیزای دا به‌ هاووڵاتییانی حه‌وت وڵات که‌ عێراقیشی تێدایه‌، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی په‌نابه‌ر و کۆچ، کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هەواڵێکی واشنتۆن پۆست، جێمس مه‌تیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا پێی وایه‌ عێراقییه‌کان زۆریان له‌ ساڵانی ڕابردوودا هاوکاریی سوپای ئه‌مریکا و ئه‌مریکییه‌کانیان کردووه‌ و پرۆگرامێکی ئه‌مریکیی تایبه‌تیش هه‌بووه‌ بۆ ئه‌و عێراقی و ئه‌فغانییانه‌ی که‌ هاوکاریی سوپای ئه‌مریکایان کردووه‌ .لەو ڕووەوە، بەرپرسی یەکەمی پنتاگۆن له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌ عێراق له‌و حه‌وت وڵاته‌ ده‌بێنێت که‌ بڕیاره‌که‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

Omar Faris

We have 124 guests and no members online

div { text-align:right; }