نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

به‌ هۆی بڕیاره‌که‌ی ترامپەوە، ڕێگە نه‌درا ڤیان ده‌خیل بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات بچێتە ئه‌مریکا...

ڤیان ده‌خیل، کوردی ئێزدی و ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وا بڕیار بوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی لانتۆسی مافی مرۆڤ سه‌ردانی ئه‌مریکا بکات، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکاوه‌ به‌ ڕاگرتنی ڤیزای ئه‌مریکا، سەردانەکەی ڤیان ده‌خیل ناکرێت.

خه‌ڵاتی لانتۆس له‌سه‌ر ناوی دوا ڕزگاربووی کاره‌ساتی هۆلۆکۆست (تۆم لانتۆس) ناو نراوه‌ و سه‌رۆکی ده‌زگای لانتۆس به‌ توندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕێ به‌وه‌ی به‌ هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕێگری لێ کراوە که‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤دا به‌ فرمێسکه‌کانی دنیای له‌ جینۆسایدکردنی ئێزدییه‌کان له‌ لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ئاگادار کرده‌وه‌.واشنتۆن پۆست، لە زاری (کاترینا لانتۆس سوت)، کچی تۆم لانتۆس و سه‌رۆکی ده‌زگاکەوە بڵاوی کردەوە کە ‌"ئه‌م بڕیاره‌ ئاکامی نه‌ویستراوی هه‌یه‌ و ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه‌ که‌ ڤیان ده‌خیلیش بگرێته‌وه‌ ده‌ریده‌خات که‌ ئه‌و بڕیاره‌ ته‌نیا ئامانجی تیرۆریستان نییە".

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris