نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

حەشدی شەعبی هەڕەشەی دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێراق دەکات...

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی سەفەری هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئه‌مریكا، داوا له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن كه‌ ڕێگری بكرێت له‌ هاتنی هه‌ر ئه‌مریكیه‌ك بۆ عێراق و ناردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی كه‌ له‌ عێراقن.

بە پێی هەواڵێکی سایتی غەدپرێس، ئه‌حمه‌د الأسدی وته‌بێژ به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ : دوای بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی چونی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئه‌مریكا داوا ده‌كه‌ین ڕێگه‌ی به‌ هیچ ئه‌مریكییه‌ك نه‌درێت بێته‌ ناو خاكی عێراق و ئه‌وانه‌شی له‌ عێراقن ڕه‌وانه‌ بكرێنه‌وه‌ و ئه‌م داوایه‌شی ئاراسته‌ی‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری‌ هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست به‌م خاڵه‌.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris