نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

ده‌یان پارچه‌ی شوێنه‌واری به‌نرخ له‌ماڵی سه‌رکرده‌یه‌کی داعش دۆزرایه‌وه...

ده‌یلی تیلیگراف بڵاویکرده‌وه که‌ نزیکه‌ی سه‌د پارچه‌ ئاسەواری گرانبه‌های سه‌رده‌می ئاشووری که‌ له‌ لایه‌ن سه‌رکرده‌یه‌کی داعشه‌وه‌ له‌ موسڵ دزرابوون له‌ ماڵه‌که‌یدا دۆزرانه‌وه‌.

ئه‌و پارچانه‌ له‌ ماڵی ڕووخاوی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی داعش له‌ گه‌ڕه‌کی ئه‌لزه‌هرای ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ دۆزرانه‌وه‌ که‌ تازه‌ له‌ده‌ستی داعش ڕزگار کراوه‌.به‌پێی چه‌ند وێنه‌یه‌ک که‌ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گرتوویه‌تی ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ پارچه‌ی گرانبه‌ها و ئاشێکی ده‌ستی و کۆگای کۆشک و چه‌ندان گۆزه‌ی تێدابووه‌.شوێنه‌وارناسان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ پێش هه‌زاران ساڵ بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئاشووری.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris