نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بۆ دەستخستنی چەک سەردانی مۆسکۆیان کردووە

بەپێی هەواڵیکی ماڵپەری ئەلعەرەبی جەدید، لەماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا سەکردەکانی حەشدی شەعبیی عێراقی سێ جار سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیایان کردووە و مەبەست لە سەردانەکانیان وەرگرتنی ڕەزامەندیی کاربەدەستانی ڕووسیایە بۆ پڕچەککردنی میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی.

سەرچاوەکە لە سەر زاری بەرپرسێکی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەگوازێتەوە بەرپرسانی چەکدارانی حەشدی شەعبی داوایان کە ڕووسیا کردووە لە دەرەوەی چوارچێوەی سوپای عێراق چەکی سووک و ناوەندیان پێبدات.  

سەرچاوەکە ئاماژە بە دیارترین سەردانەکانی کەسایەتیە ئایینی و سەربازییەکانی حەشدی شەعبی بۆ مۆسکۆ دەکات کە دیارترینیان سەردانی فالح فەیاز سەرکردەی حەشدی شەعبییە کە بە نووسراو داوا لە نیکولا باتروشیف سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا کردووە نامەکەیان بگەیەنێتە سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی هاوکاریکردنیان لەڕووی چەکدارییەوە.  

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە دەڵی بە پڕچەککردنی حەشدی شەعبی لەلایەن ڕووسیا و پشتیوانیکردنی بەردەوامی ئێران بۆیان، ئەو هێزە لە عێراق بە پێش سوپای عێراق دەکەوێت و بەهێزتر دەبێت.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris