نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

كۆمه‌ڵه‌ی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا ڕایانگه‌یاند كه‌ دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی نووری مالیكین بۆ سه‌رۆكایەتی حكومه‌تی عێراق

بەپێی هەواڵێکی (الغد پرس)، شێخ مزاحم الحویت وته‌بێژ به‌ناوی هۆزە عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هه‌ر كاتێك نووری مالیكی بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئێمه‌ جیابوونه‌وه‌ی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و ئەوکات داوا له‌ ئیداره‌ی ناوخۆیی پارێزگای نەینەوا ده‌كه‌ین ناسنامە و ڕەگەزنامە بگوازرێته‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : هۆشداری ده‌ده‌ین له‌باره‌ی جارێكیتر گه‌ڕانه‌وه‌ی مالیكی و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست له‌به‌رئه‌وه‌ی جارێكیتر پارێزگاكان ده‌فرۆشێته‌وه‌ به‌ گروپی تیرۆریستیی داعش و لەو بارەیەوە داوای کرد كه‌ حكومه‌ت لێپێچینه‌وه‌ له‌ مالیكی بكات له‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كردوویه‌تی. 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris