نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له‌ ڕه‌ققه‌یه‌

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش له‌ نزیک ڕه‌ققه‌ بینراوه‌.  ئیسنا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش له‌ موسڵ نییه‌ و له‌ نزیک ڕه‌ققه لە سووریا‌ بینراوه‌.  ئاژانسه‌که‌ ده‌ڵێت تا ئێستا دەگوترا که‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له‌ ناوچه‌ی بەعاج سه‌ر به ‌موسڵ له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریایه‌، به‌ڵام بینراوه‌ که‌ دوای ئه‌وەی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، هه‌ر که‌سێک زانیاری له‌سه‌ر شوێنی به‌غدادیی بدات، بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار پاداشت ده‌کرێت، به‌ ئۆتۆمۆبێل گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نزیک ڕه‌ققه لە ناو خاکی سووریا‌.  

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris