نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

سی و یەک که‌س به‌ تاوانی کوشتارگه‌ی سپایکه‌ر له‌ سێداره‌ دران

دوای دوو ساڵ له‌ ئه‌نجامدانی کوشتارگه‌ی سپایکه‌ر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ٣١ که‌س له‌ عێراق له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ له‌ سێداره‌ دران.  محه‌مه‌د خه‌له‌ف، قایمقامی سامه‌ڕا به‌ ئه‌نادۆڵۆی ڕاگه‌یاند، دوای دوو ساڵ له‌ ئه‌نجامدانی کوشتارگه‌ی سپایکه‌ر و کوشتن و سه‌ربڕینی نزیکه‌ی ١٧٠٠ قوتابیی شیعه‌ له‌ بنکه‌ی ئاسمانی سپایکه‌ر له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی داعش‌، ٣١ زیندانی که‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ ده‌ستگیر کرابوون له‌ سێداره‌ دران.  ‌خه‌ڵه‌ف وتوویه‌تی لاشه‌ی له‌ سێداره‌ دراوه‌کان براونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی تا ده‌درێنه‌وه‌ که‌سوکاریان. وتیشی هه‌ندێکیان خه‌ڵکی سامەڕا و ژمارەیەکی دیکەش لە لەسێدارەدراوەکان خه‌ڵکی شوێنی دیکه‌ی عێراقن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، له‌ ساڵی ٢٠١٤دا، چه‌کدارانی داعش ١٧٠٠ قوتابیی شیعه‌یان به‌ بارمته‌گرت و له‌ سه‌ربازگه‌ی سپایکه‌ر کۆیان کردنه‌وه‌ پاشان هه‌موویان کوشتن و سه‌ربڕین و لاشه‌کانیان فڕێدایه‌ ڕووباری دیجله‌ که‌ به‌ تکریتدا تێدەپەڕێت. 

Omar Faris

We have 105 guests and no members online

div { text-align:right; }