نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

ڕاوێژکارێکی ئه‌سه‌د: گروپه‌کان تا چه‌ک دانه‌نێن باسی سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵدا ناکرێت. . .

عه‌بدولقادر عه‌زووز ڕاوێژکاری ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند تا گرووپه‌کانی سووریا چه‌ک دانه‌نێن، ته‌نیا باسی ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ و باسی سیاسه‌تییان له‌گه‌ڵدا ناکرێت.  

به‌ پێی هەواڵێکی ڕۆیته‌رز، عه‌زووز ڕایگه‌یاند کۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه ته‌نیا باس له‌ چه‌کدانان و ئاگربه‌ست ده‌کات و هیچ جۆره‌ باسێکی سیاسی له‌گه‌ڵ گرووپه‌کانی سووریادا ناکات. ئه‌وان تا چه‌ک دانه‌نێن و نه‌چنه‌ ژێر باری یاساوه‌ هیچ جۆره‌ باسێکی سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵدا ناکرێت. وتیشی: کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندێکیان به‌ نیازی باش و هه‌ندێکییان به‌ خراپ نه‌یانویستووه‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کان له‌ به‌ره‌ی نوسره‌ و تیرۆریسته‌کانی دیکه‌ جیا ببنه‌وه‌.  

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris