نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا : له‌ ٢٠١٦دا ٢٨٠ هه‌زار کۆچبه‌ر هاتوونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا. . .

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، له‌ ساڵی ٢٠١٦دا ته‌نیا ٢٨٠ هەزار په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ش یه‌ک له‌سه‌ر سێی ژماره‌که‌یه‌ له‌ ٢٠١٥دا بووکه‌ له‌ شه‌پۆلێکی فراواندا ٨٩٠ هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتنه‌ وڵاته‌که‌.

به‌پێی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس، تۆماس دومایزیر وه‌زیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ ته‌نیا یه‌ک له‌ سه‌ر سێی ئه‌و ژماره‌یه‌یه‌ که‌ له ساڵی‌ ٢٠١٥دا تۆمارکرا. به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، داخستنی ڕێگای باڵکان له‌ مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو و ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌وروپا کاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌نابه‌ران. هه‌روه‌ها سەرچاوەکە ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که وه‌زیره‌که‌ رایگه‌یاندووه‌ تا ئێستا له‌و ژماره‌ی که‌ هاتبوون ٨٠ هه‌زار په‌نابه‌ر وڵاته‌که‌یان به‌جێهێشتووه‌ و هه‌ندێک له‌وانیش ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونه‌ته‌وه‌.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris