نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

قاچاخچییه‌کانی مرۆڤ کۆچبه‌ره‌کان له‌ گه‌راجه‌ به‌ستووه‌کانی ئه‌ڵمانیا فڕێ ده‌ده‌ن...

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، ، له‌ ناوچه‌یه‌کی سه‌رسنووری نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا پۆلیس بەهانای ١٩ کۆچبه‌رەوە ڕۆیشت ‌که‌ پێنجیان منداڵ بوون و له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌کانه‌وه‌ له‌ گه‌راجی ئۆتۆمۆبێل فڕێ درابوون کە پله‌ی گه‌رما له‌وێ بیست پلە لە ژێر سفرەوە بوو.به‌پێی وتەی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌ کاری قاچاخچییه‌کانه‌ کە کۆچبه‌ره‌کان به‌وشێوه‌یه‌‌ لە به‌ر سه‌رما جێدەهێڵن.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و کۆچبەرانە هه‌ر یه‌که‌ ٥٠٠-٨٠٠ یۆرۆیان داوه‌ته‌ قاچاخچییه‌کان تا له‌ ئیتالیاوه‌ بیانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام به‌ ئۆتۆمۆبێلێک له‌و شوێنه‌ دابه‌زێنراون و له ‌سه‌رما ڕه‌ق هه‌ڵاتوون.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris