نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌کرێت گه‌یاندنی چه‌ک بۆ میلیشیا شیعه‌کانی عێراق ڕابگرێ. . .

سەرچاوەیەک لە لیژنه‌ی چاودێریکردنی چه‌ک له‌ ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌کات ناردنی چه‌ک بۆ میلیشیا شیعه‌کانی عێراق ڕابگرێ .  

ئۆلیڤدر سپراگ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی بەریتانیای چاودێریکردنی چه‌ک له‌ ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ پێی لێدوانێک که‌ سایتی ته‌کنۆلۆجی ئارم بڵایکردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "توانای سەربازیی میلیشیا شیعییەکان له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌غداوه‌ به‌هێز کراوه‌.  هه‌روه‌ها داوا ده‌کات که‌ ده‌بێ به‌ زووترین کات به‌ریتانیا ڕێوشوێنەکانی ڕەوانەکردنی چەک‌ ئاشکرا بکات و نابێ بگاته‌ ده‌ستی میلیشیا شیعه‌ پێشێلکارەکان. سەرچاوەکە ده‌شڵێ، ئه‌و میلیشیایانه‌ بە چەکەکانیان تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris