نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

سی ئین ئین: حەشدی شەعبی لەسەر سنووری سعودیە مانووری سەربازی ئەنجام دەدات. . .

سەرچاوەکانی هەواڵ لە سعودیە ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی حەشدی شەعبیی عێراقی لە نزیک شاری نەخیبی عێراق لە باکوری شاری عەرعەری سعودیە مانووری سەربازی ئەنجام دەدەن و سەرچاوەکانی حەشدیش ئاماژە بەوە دەکەن کە مەبەست لەو مانورانە پاراستنی شاری کەربەلایە لە هاتنەناوەوەی چەکدارانی داعش.  

مالپەری (سی ئین ئین)ی عەرەبی ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی هەواڵیکی ماڵپەری سەبەق، عەقید ڕوکن حاتم ئەلفەلاحی ڕایگەیاندووە "ئەو مانورانە ئاماژەی هەبوونی ئێرانن لە عێراقدا و لە هەر کات و ساتێکدا دەتوانن بکەونە ناو سعودیە ئەگەر ویلایەتی فەقی بە گۆنجاو بزانێ"

لەلایەن خۆیەوە حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەناوەوەی چەکدارانی داعش بۆ هەردوو پارێزگای نەجەف و کەربەلا لە ڕێگەی بیابانی نەخیبەوە.  ئاشکراشیان کردووە کە هیزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە لیوای ١٩ لەگەل چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەنبار پێکیانداداوە کە دەیانویست بێنە سنووری کەربەلا و نەجەف و تێیدا ٦ چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.  

جێگای ئاماژەپێدانە کە سعودیە ڕەخنەیەکی توند لە هەژموونی ئێران لە عێراق دەگرێت و پێی وایە کە حەشدی شەعبی جگە لە سوننەکانی عێراق جێگای مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی سعودیە.  

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris