نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

نیویۆرک تایمز‌: کاره‌ساتی بێ ئاویی له‌ دیمه‌شق سه‌رهه‌ڵده‌دات. . .

به‌پێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، دانیشتووانی دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری که‌ ژماره‌یان ٥. ٥ ملیۆن ده‌بن ئێستا هێنده‌ی له‌ خه‌می بێ ئاویدان، ده‌نگوباسی شه‌ڕیان له‌بیر نه‌ماوه‌. ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، که‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ شێره‌ی ئاوه‌کان له‌ دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری وشک بوونه‌ته‌و ه‌و خه‌ڵکی له‌ نزیک بیره‌کان ڕیزی نۆره‌ی درێژیان به‌ستووه‌ تا ده‌به‌یه‌ک پڕ له‌ ئاو بکه‌ن.

ڕاپۆرته‌کەی نیویۆرک تایمز‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌م بێ ئاوییه‌ی دیمه‌شق له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌ وه‌ک چۆن به‌ هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار که‌س کوژران و نیوه‌ی دانیشتووانی وڵاته‌که‌ که‌ به‌ر له‌ شه‌ڕ ٢٢ ملیۆن بوون ئاواره‌ بوون. ده‌ڵێ؛ ئاوی پایته‌خت که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی ئه‌سه‌ددایه‌ له‌ دۆڵی به‌راده‌وه‌ دێت، ئێستا ئه‌و دۆڵه‌ له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و چه‌کدارانه‌دایه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ ڕژێمی ئه‌سه‌د بڕووخێنن.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris