نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری نوی له‌باره‌ی پرسی كۆچبه‌رانه‌وه‌ ده‌دات

بڕیاره‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا چه‌ندین پرسی گرنگی تایبه‌ت به‌ ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوی بكات. یه‌كێك له‌و پرسانه‌ش، مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ران و پێداچوونه‌وه‌یه‌ یه‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی دبلی تایبه‌ت به‌ په‌ناخوازان.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئی یو ڕیپۆرته‌ر، پێشنیاری ئه‌وه‌ده‌كرێت كه‌ ئه‌و میكانیزمه‌ به‌په‌له‌یه‌ی كه‌ ڕێگه‌ به‌ ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌دات هه‌ر یه‌كێكیان به‌شێویه‌كی كاتی سنوره‌كانیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ده‌ستبه‌جی بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ند به‌پرسی ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌ هه‌ر ووڵاتێك وه‌ریده‌گرێت.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر چه‌ندین پێشنیاری جۆراوجۆر له‌ساڵی ڕابردوودا بووبووه‌ جێگه‌ی مشتومڕی سیاسی نێوان پارت و دامه‌زراوه‌جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وانه‌ش به‌هه‌ندوه‌رگرتن و كۆپیكردنی سیاسه‌ته‌ تونده‌كه‌ی ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخدا كه‌ خۆی له‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی به‌به‌له‌مه‌كه‌ لێوه‌ی هاتوون، به‌ڵام له‌ئێستادا پێشنیاره‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ ده‌ڕۆن ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دانبنێن به‌ پێودانگه‌كانی یه‌كتریدا له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌رانه‌وه‌ و میكانیزمێكیش بدۆزنه‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنی په‌ناخوازان به‌سه‌ر هه‌موو ووڵاتانی یه‌كێتیه‌كه‌ به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ی كه‌به‌زۆری به‌ته‌نها له‌سه‌ر به‌شێك له‌ ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌.

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پرسی خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج و یه‌ك بازاڕی دیجیتاڵی و گۆڕانكاری له‌كه‌ش و هه‌وادا، ئه‌و پرسانه‌ی ترن كه‌ پێده‌چێت په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ئه‌مساڵدا تاوتوێیان بكات.

Omar Faris

We have 109 guests and no members online

div { text-align:right; }