نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

وێنه‌ی په‌نابه‌ره‌ كورده‌ كۆچكردووه‌كان به‌رزكرانه‌وه‌، گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ داكۆكیكردن له‌په‌نابه‌ران له‌شاری له‌نده‌ن ڕێكخرا

جارێكی تر ژماره‌یه‌ك چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و داكۆكیاكار له‌ مافی په‌نابه‌ران به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌ تونده‌كانی ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی دوورگه‌كانی مانوس و پاپانیوگینیا، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی ئوسترالیا له‌ شاری له‌نده‌ن ڕێكخست.
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا، خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و دۆكومێنتانه‌ كرد كه‌له‌لایه‌ن ماڵپه‌ری هه‌واڵی گاردیانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بڵاوكرایه‌وه‌ و تێدا ئاماژه‌ به‌خراپی بارودۆخی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كراوه‌ كه‌له‌ كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ن.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌شیان به‌رزكردبوه‌وه‌ كه‌ له‌چه‌ند ین ڕووداوی جۆراوجۆردا له‌كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌و دوو دوورگه‌یه‌ به‌تایبه‌تی و كه‌مپه‌كانی ئوسترالیا به‌گشتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ناویاندا دوو په‌نابه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز كورد هه‌بوون.

په‌نابه‌رانی دوورگه‌كانی مانوس و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا به‌ڵام له‌لاه‌ین هێزه‌ ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیاوه‌ ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ كراون و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێنادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئوسترالیا بكه‌ن. هاوكات له‌ ئێستادا، حكومه‌تی ئوسترالیا به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌تی گرتن و گێرانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی لێوه‌ی هاتوون.

هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌و دوو دوورگه‌یه‌ به‌فه‌رمی دیار نیه‌، به‌ڵام میدیاكان باس له‌بوونی چه‌ندین په‌نابه‌ری كورد ده‌كه‌ن له‌و دوو دوورگه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: گاردیان، ئه‌ی بی سی نیوز

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris