نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

نزیکەی هەزار رۆژنامەنووسی یەکێتی مووچەی 9 مانگیان وەرنەگرتووە

له‌ ساڵی 2014 مووچه‌ی یه‌ك مانگیان نه‌دا، له‌ ساڵی 2015 مووچه‌ی سی مانگیان نه‌دا، له‌ ساڵی 2016 مووچه‌ی پێنج مانگیان نه‌دا، مووچه‌ی ئه‌و نۆ مانگه‌ فه‌وتاوه‌، ئێستا ده‌زگای راگه‌یاندن به‌ كارمه‌نده‌كانی راگه‌یاندووه‌ له‌ مانگی یه‌كی 2017 مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2017 ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی تر فه‌وتاون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو زیاتر له‌ 200 كادری یه‌كێتی وازیان له‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی هێناوه‌ و رۆیشتوون بۆ كه‌ناڵی (Rudaw، Kurdistan24، NRTبه‌شێكیش چوون بۆ (Kurdsat News) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ هێرۆ خانه‌ مانگانه‌ مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن.

كادرێكی باڵای راگه‌یاندنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: هه‌ر ئێستا زیاتر له‌ 40 كادری راگه‌یاندنی یه‌كێتی CV خۆیان پڕ كردۆته‌وه‌ بۆ چه‌ندین كه‌ناڵی هه‌ولێر، هه‌ر كاتێك قبووڵ كران، واز له‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی دێنن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌ ناو ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌كێتی وه‌رمان گرتووه‌، هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆڕه‌وه‌ به‌ شاڵاوه‌ی كادیرانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ سیقه‌یه‌كیان به‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نه‌ماوه‌ و له‌سه‌ر نووسه‌ری كه‌ناڵه‌كانیش تووڕه‌ن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌: هه‌ر سه‌رنووسه‌رێكی كه‌ناڵی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ئۆتۆمۆبیلی له‌ ئیداره‌ی گشتی وه‌رگرتووه‌ و زیاتر له‌ دوو جار پارچه‌ زه‌وی وه‌رگرتووه‌، سه‌فه‌ری وڵاتان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حیسابی یه‌كێتی، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه‌ سه‌ر به‌ باڵێكی یه‌كێتییه‌ و هاوكاری داراییش وه‌رده‌گرن، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان ئه‌و سه‌رنووسه‌رانه‌ هیچ هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر مه‌كته‌ب سیاسی وه‌ناگرن.

ئه‌و كادره‌ باڵایه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌ مرۆڤ به‌ راشكاوی ده‌توانی بڵی: راگه‌یاندنی یه‌كێتی تووشی ئاشبه‌تاڵ و شكستێكی گه‌وره‌ بووه‌ و له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنیشدا یه‌كێتی باجێكی قورس ده‌دات.

ئێستا له‌ناو كادیرانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان و نه‌بوونی شیر بۆ مناڵه‌كانیان و بوونی قه‌رزی كرێی زۆر دروست بووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یه‌كێتی داهات و مالییه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی خۆی هه‌یه‌ و ساڵانه‌ چه‌ندین كۆنفرانسی جیاجیا ده‌كات.

ئه‌و كادره‌ باڵایه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی وتی: هه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، كه‌ مووچه‌ی ئه‌وان مانگانه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و كادیرانه‌ی سه‌ر به‌ ده‌زگای ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتین، كه‌ مام جه‌لال دروستی كردووه‌ بی خاوه‌ن ماوه‌ و هیچ كه‌سێكیش ئاگای لێنه‌ماوه‌.

نزیکەی هەزار رۆژنامەنووسی میدیاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مووچەی 9 مانگیان وەرنەگرتووە، بەڵام ژمارەیەک رۆژنامەنووسی میدیاکانی هەمان حیزب مانگانە مووچە وەردەگرن.

کادیرێکی پێشکەوتووی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند" هەموو ئەو میدیایانەی کە لەژێر سەرپەرشتی مەکتەبی راگەیاندنی ناوەندی یەکێتیدان کە نزیکەی هەزار رۆژنامەنووس کاری تێدا دەکات، مووچەی 9 مانگیان وەرنەگرتووە".

ئەو کادیرە پێشکەوتووە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات رایگەیاند" رۆژنامەنووسانی ٣ کەناڵی ئاسمانی و ١٦ رادیۆ و ١١ تەلەفزیۆنی لۆکاڵ و ماڵپەڕی ناوەندی یەکێتی و کوردستانی نوێ و ژمارەیەکی میدیای تری ئەو حیزبە کە لەژێر سەرپەرشتی مەکتەبی ناوەندی راگەیاندندان مووچەی 9 مانگیان وەرنەگرتووە، دوا مووچەشیان کە مووچەی مانگی 7 بووە لە مانگی 10 وەرگیراوەو لەو دەمەشەوە هیچ مووچەیەکی تریان پێ نەدراوە واتە 5 مانگی تریشە ٢٠١٦ یان وەرنەگرتووە".

لەلایەکی ترەوە مانگانە هەردوو کەناڵی کوردسات و رادیۆی کوردسات و ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن به‌بی دوا كه‌وتن، له‌گه‌ڵ موكافه‌ئه‌ و جار به‌ جاریش یارمه‌تی تایبه‌تی وه‌رده‌گرن، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش سه‌ر به‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دن.

. . . . . .

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris