نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

که‌سوکاری قوربانیانی تیرۆر له‌ ئه‌مریکا داوای یاسایی له‌سه‌ر فه‌یسبووک و تویته‌ر و گوگڵ تۆمار ده‌که‌ن. . .

که‌سوکاری قوربانیانی یانه‌ شه‌وانه‌که‌ی ئۆرلاندۆی ئه‌مریکا که‌ له‌ لایه‌ن توندڕۆیه‌کی ئیسلامییه‌وه‌ هێرشی کرایه‌سه‌ر، داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی فه‌یسبووک و تویته‌ر وگوگڵ تۆمار کرد له‌ دادگایه‌کی ئه‌مریکا.

به‌پێی فۆکس نیوز، که‌سوکاری قوربانییه‌کان داوایان له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ تۆمار کردووه‌ به‌ پێی ئه‌وه‌ی هۆکاری یه‌که‌م بوون له‌ ڕێگه‌ خۆشکردن بۆ ئه‌ندامانی داعش، ئه‌و هێرشکه‌ره‌ی سه‌ر یانه‌ شه‌وانه‌که‌ که‌ ناوی (عومه‌ر مه‌تین)ه‌ تا پروپاگه‌نده‌ بکه‌ن و پاره‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵکی له‌ ده‌وری ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ کۆبکه‌نه‌وه ‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵکی بکه‌ن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، له‌ هێرشه‌که‌دا بۆ سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی ئۆرلاندۆ له‌ ئه‌مریکا که‌ له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ به‌ ناوی عومه‌ر مه‌تین ئه‌نجام درا، ٤٩ که‌س کوژران و ٥٣ که‌س برینداربوون، دواتر که‌سه‌که‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ کوژرا، ئه‌گه‌ر نا قوربانی زیاتر ده‌بوو.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris