نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

له‌ ناو که‌مپه‌کان و له‌ دوکانی قوڕدا، ئاواره‌کان مۆبایل ده‌فرۆشن. . .

ئاژانسی (ئه‌ی ئێف پی) له‌ ڕاپۆرتێکدا باس له‌ دوکانی ناو که‌مپی ئاوارەکانی موسڵ ده‌کات که‌ له ‌قوڕه‌ و زیاتر مۆبایلی تێدا ده‌فرۆشرێت.

ڕاپۆرته‌که‌ له‌ که‌مپی خازر ئاماده‌کراوه ‌و تیایدا هاتووە کە دوکانه‌کان له‌ قوڕن و زیاتر مۆبایل و (یو ئێس بی) شه‌حن و گۆشتی مه‌ڕ و جگه‌ره‌یان پێکه‌وه‌ داناوه‌. دوکانی وه‌عد خه‌له‌ف یه‌کێکه‌ له‌وانه‌، که‌ خه‌ڵکی گۆگجه‌لی نزیک موسڵه‌ و ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه‌ و دوو منداڵی هه‌یه‌، ئامێره‌ مۆبایله‌کانی زیاتر نرخه‌کانیان به‌ ١٣٠ هه‌زار دینار، و ده‌ڵێ له ‌بنده‌ستی داعش قه‌ده‌غه‌ بووه‌ ئه‌گه‌ر مۆبایلت پێ بووایه‌ زیندانی ده‌کرایت، بۆیه‌ ئێستا خه‌ڵک ده‌یکڕن. هه‌روه‌ها کاره‌با دابه‌شکه‌رێکی له‌ موه‌لیده‌ به‌ستووه‌ و زۆر که‌س دێن ئامێره‌کانیان شه‌حن ده‌که‌نه‌وه. هه‌روەها ده‌ڵێ ؛ به‌ قازانجی ئه‌م دوکانه‌ جلوبه‌رگم بۆ منداڵه‌کانم کڕیووه‌ و ده‌توانم بچم له‌ هه‌ولێر ده‌رمان و پێویستی بۆ خێزانه‌که‌م بکڕم .

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris