نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

هەواڵی گشتی

زه‌ ئه‌تڵانتیک: له‌ ئه‌نجامی گرێبه‌سته‌که‌ی ئێکسۆن مۆبیل بوو کورد بیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی کرده‌وه‌. . .

زه‌ ئه‌تڵانتیک له‌ بابه‌تێکدا، که‌ له‌ ئه‌نجامی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌لخدێری ڕاوێژکاری (ڕێکس تیله‌رسۆن) له‌ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبێل، که‌ ئێستا پاڵێوراوه‌ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ئه‌نجامی گرێبه‌ستکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبێل، کوردەکان بیریان له‌ سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێمه‌که‌یان کرده‌وه‌.

ئه‌و بابه‌ته‌ باس له‌ ڕۆڵی داهاتووی ڕێکس تیله‌رسۆن ده‌کات وه‌ک دیپلۆماتکاری پله‌یه‌کی ئه‌مریکا بۆ ساڵانی داهاتوو. لەو بارەیەوە ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، که‌ ئێکسۆن مۆبێل ده‌وڵه‌تێک بووه‌ له‌ ناو ده‌وڵه‌تێکدا و کاره‌که‌ی تیله‌رسۆن به‌هره‌ی دیپلۆماسیی زۆری ویستووه‌. زە ئەتڵانتیک ده‌ڵێت "یه‌کێک له‌و گرێبه‌ستانه‌ی که‌ زۆر جێگای گفتوگۆیه‌، گرێبه‌سته‌ بۆ په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی هەرێمی کوردستان" و له‌ لایه‌ن دیپلۆماتکارانه‌وه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ به‌ هۆکاری سه‌ره‌کی داده‌نرێت له‌بیرکردنه‌وه‌ی کورد له‌ سه‌ربه‌خۆیی.

عه‌لی خدێری به‌ پێی زه‌ ئه‌تڵانتیک له‌ ٢٠٠٣ تا٢٠١٠ ڕاوێژکاری ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتکار و باڵیۆزی حکومه‌تی ئه‌مریکا بووه‌ و عێراقییه‌. خدێری له‌ باره‌ی وازهێنانی له‌ کاری حکومه‌ت و گواستنه‌وه‌ی کاره‌که‌ی بۆ ئێکسۆن مۆبێل وه‌ک ڕاوێژکاری تیله‌رسۆن، بۆ سەرچاوەکە ده‌ڵێت " که‌ بینیم نوری مالیکی خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ دیکتاتۆرێکی توندڕۆی مه‌زهه‌بی و له‌ ئێران نزیک ده‌بێته‌وه‌ و وڵاته‌که‌ ده‌فه‌وتێنێت، بینیم هێشتا ئه‌مریکا پشتی ده‌گرێت، بۆیە وازم له‌ کاری حکومه‌ت هێنا و چوومه‌ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبێل. " ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئێکسۆن مۆبێل له‌و کاته‌دا خه‌ریکی گرێبه‌ستێک بوو له‌ باشووری عێراق بە بڕی ٢٥ ملیار دۆلار، قەناعەتم بە ڕێکس هێنا که‌ کاره‌که‌ بگوازێته‌وه‌ باکووری عێراق، ئه‌وه‌بوو بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ گه‌لێک لایەن‌ و ده‌وڵه‌ت خۆشحاڵ نه‌بوون، به‌ڵام ئێکسۆن مۆبیل گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان مۆر کرد. "

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris