نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 554

هەواڵی گشتی

نامەی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان

کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد و ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ هونەرمەندانی جیهان نووسیویانە: خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه‌ ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یران بۆ‌ته‌وه‌: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به‌ ناوی "کۆڕۆنا" که‌ ئێوه‌ ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه‌" که‌ خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌تانده‌ناسی. بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی،ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بزانین ئێوه‌ - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به باروودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنا،منداڵان و پیر و په‌ککه‌وته‌کانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه‌ و که‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌ پزیشکییه‌کانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا،چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌؟ چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟

لە دەقی ئەم نامەیەدا،کە بە واژۆی هونەرمەندانی بەرچاویی کورد،لەوانە: کەیهان کەڵهوڕ،هووشەنگ کامکار،ئەردەشیر کامکار،بێهرووز غەریب پوور،سەعید ئاقاخانی،کەیخەسرەو پوورنازری،تەهموورس پوورنازری،سۆهراب پوورنازری،مەهناز ئەفزەلی،کوروش سلێمانی،عەبدولجەبار کاکایی،ئیلهام پاوەنیژاد،شادمهێر ڕاستین و هەروەها کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ناوداری ئێرانی لە لقە جۆراوجۆرەکانی هونەری گەیشتووە و واژۆکانیش هەر بەردەوامە،هاتووە: هه‌مووان له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێک بین،سه‌ر به‌ نیشتمانێکی بێسنور و ئامانجێک به‌ ناوی "هونه‌ر" و له‌ جیهانێکیشداین به‌ ناوی "که‌لتوور"،و هیچ هێزێک ناتوانێت ئێمه‌ له‌م خاوه‌ندارێتییه‌ زه‌وت بکات.

له‌م نیشتمانه‌‌ هاوبه‌شه‌ خه‌یاڵاوییه‌دا،‌چ ئاسیایی یا ئه‌وروپایی بین،چ ئه‌مه‌ریکی یا ئه‌فریقی بین،خاوه‌نی توانای حاڵییبوونێکی که‌لتووریی،به‌هره‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌سه‌ر هزری خه‌ڵکی و توانای شیکردنه‌وه و گوڕانکاریی بارۆدۆخه‌کانمان هه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان و سیاسه‌ته‌کان ‌به‌ هۆی دووبه‌ره‌کییه‌کانیان،له‌ نێوان ئێمه‌دا مه‌ودا و تابۆیان دروست کردبێت،به‌ڵام ئێمه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ و گوتنی په‌یامه‌ هاوبه‌ش و مرۆڤایه‌تییه‌کان بۆ هه‌موو جیهان،شێلگیرانه‌‌تر،ئازایانه‌تر،به‌تواناتر و کاریگه‌رتر بووین‌.

ئێستا،هه‌موومان - له‌ هه‌ر پێگه‌یه‌کی جوگرافی و سیاسیدا بین - ڕووبه‌ڕووی دوژمنێکی کوشنده‌ و هاوبه‌ش بووینه‌ته‌وه‌ که‌ گرنگ نییه‌ له‌ کوێوه‌ هاتووه‌،به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ئازادانه‌ و خێرایی ڕوو له‌ گشت شوێنێک ده‌کات،و ئێمه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنه‌ ووردبینه‌دا،به‌ یه‌ک ڕێژه‌ له‌مه‌ترسیداین و ڕزگاربوونی هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌،به‌ستراوه‌ به‌ ڕزگاربوونی ئه‌وی دیکه‌مانه‌وه‌.

کۆرۆنا ته‌نها ڤایرۆسێک نییه،به‌ڵکوو پرسیارێکی ساکار و مێژووییه‌ که‌ له ئێستادا سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی وڵامه‌ ئاڵۆزه‌کانه‌ له‌ گه‌لان و وڵاتانی جیهان.

ئایا وڵامی نه‌ته‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌م پرسیاره‌ مێژوویه‌ - له‌ باروودۆخێکدا که‌ ڕێگای هه‌ناسه‌دانی به‌ چنگاڵی ئابڵۆقه‌یه‌کی جیهانییه‌وه به‌ستراوه ‌- وه‌کوو و‌ڵامی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ ده‌بێت؟

ئایا ئه‌مه‌ چاوه‌ڕوانییه‌کی گونجاو‌ نییه‌ که‌ وڵامی هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌ستی جیهان بۆ پرسیاری "کۆرۆنا"ش - له‌ باروودۆخێکدا که‌ ئه‌م مه‌ترسییه‌ تا به‌رده‌م درگای ماڵه‌کانیان هاتووه‌ - و‌ڵامێکی جیاوازتر و کاریگه‌رتر بێت له‌ وڵامی سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران؟

ئه‌م قه‌یرانه‌،سه‌ره‌ڕای زیانه‌ که‌م و زۆره‌کانی تێده‌په‌ڕێت،به‌ڵام چیرۆکه‌ هاوبه‌ش و جیاوازه‌کانی ده‌مێنێته‌وه‌. چیرۆکی ئه‌و په‌ره‌ستاره‌ ماندوانه‌ی که‌ بۆ به‌هێزکردنی وره‌ی نه‌خۆشه‌کان و هاوکاره‌کانیان له‌ که‌شووهه‌وای پیسی نه‌خۆشخانه‌کان سه‌مایان ده‌کرد و په‌رۆشی خۆیان له‌ که‌می پێداویستییه‌کان و ده‌وا و ده‌رمان له‌ پشتی ئه‌م خۆشییه‌وه‌ ده‌شاره‌ده‌وه‌. چیرۆکی ئه‌و دکتۆرانه‌ی که‌ چه‌ندین هه‌فته‌یه‌ نه‌ڕۆیشتوونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و به‌بێ ده‌ماک و ده‌سکێش و گان،به‌ نێو نه‌خۆشه‌کاندا ده‌گه‌ڕان که‌ هه‌ندێک له‌وان له‌ ڕێڕه‌وه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کان و له‌سه‌ر زه‌ویی خه‌وێنرابوون‌؛ ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ یاده‌وه‌ری میژووی جیهاندا ده‌مێنێته‌وه‌ و دره‌نگ یا زوو ده‌گێڕدرێته‌وه؛ له‌ لایه‌ن ئێمه‌ یا ئێوه‌وه‌‌.

خوزگه‌ ئه‌وه‌نده‌ دره‌نگ نه‌بێت که‌ هونه‌رمه‌ندانی عۆده‌گر و کاریگه‌ر له‌سه‌ر ڕای گشتی جیهان و ده‌سه‌ڵاتداران،پێش ئه‌وه‌ی که چیرۆکی زوڵمێک که‌ له‌ خه‌ڵکی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌کرێت،به‌ گوێی ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌داراندا بگه‌یه‌نن،هه‌ناسه‌کانی خۆیان به‌هۆی توشبوون به‌م نه‌هامه‌تییه‌وه،که‌وتۆته ژماره‌وه‌.

خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه‌ ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یران بۆ‌ته‌وه‌: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به‌ ناوی "کۆڕۆنا" که‌ ئێوه‌ ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه‌" که‌ خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌تانده‌ناسی.

بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی،ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که ‌بزانین ئێوه‌ - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به باروودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنا،منداڵان و پیر و په‌ککه‌وته‌کانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه‌ و که‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌ پزیشکییه‌کانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا،چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌؟ چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟

ناوی ته‌واویی ئه‌و که‌سانه‌ی که نامەی "هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان"یان واژۆ کردووە لەم لینکەی خوارەوەدا هاتووە:

لینک:

http://www.fcf.ir/news/public/2225

 

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

div { text-align:right; }