نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

نووسەری دیکە

ئه‌و قڕكه‌رانه‌ی سایپه‌رماسرین له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌كراون. .

لیژنه‌ی به‌دواداچوونی نوسینگه‌و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا و له‌ شاری سلێمانی ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر زیاتر له‌ هه‌زار پارچه‌ ده‌رمانی قركه‌ری جۆراوجۆری قه‌ده‌غه‌كراودا، كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ توشبوون به‌ جۆره‌ جیاوازه‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی شیرپه‌نجه‌و نه‌زۆكی له‌ ژنان و پیاواندا.

بێستون عه‌لی قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی نوسینگه‌و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌روو و ده‌ڵێت: له‌كاتی گه‌ران و پشكنینه‌كاندا، بۆ چه‌ند ماركێتێك كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چه‌ند گه‌ره‌كێكی جیاوازی شاری سلێمانی ئه‌نجامداراوه‌، و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی 1274 پارچه‌ی قركه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا كه‌به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌كارهێنانیان ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شیرپه‌نجه‌و نه‌زۆكی له‌ ژنان و پیاواندا، له‌ دیارترینی ئه‌و مه‌وادانه‌ی كه‌ مه‌ترسیداره‌ سایپه‌رماسریه‌نه‌ كه‌ له‌ پیكهاته‌ی زۆربه‌ی ئه‌و قركه‌رانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستی به‌سه‌داگیراوه‌ و مه‌ترسیه‌كی زۆری بۆ مرۆڤ و زینگه‌ هه‌یه‌.

بێستون عه‌لی له‌ باره‌ی جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ له‌به‌رهه‌م هێنانی سه‌وزه‌و میوه‌دا یاخود بۆ له‌ناوبردنی مێرووه‌كان له‌ ماڵه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت ووتی: به‌ پێی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاتر له‌ 100 جۆر مه‌وادی كیمیایی جۆراوجۆری قه‌ه‌غه‌كراو له‌ پێكهاته‌ی ئه‌و سه‌ماد و مێروو قركه‌رانه‌دا بوونی هه‌یه‌، كه‌ پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری و هۆشیارییه‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و خاوه‌نی كۆمپانیاو خانووه‌ كشتوكاڵیه‌كانه‌وه‌ به‌كارهێنراون مه‌ترسی و زیانی زۆریان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ژینگه‌ هه‌یه‌، ووتیشی له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ سه‌ردانمانكردوون له‌ مه‌ترسی و زیانه‌كانی ئه‌و ده‌رمان و سه‌ماده‌ قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌ تاوه‌كو سه‌وزه‌و میوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنرێت و ته‌ندروستی هاوڵاتیانیش پارێزراو بێت.

له‌ رێگه‌ی كاری به‌ره‌وامی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی نوسینگه‌و كۆمپانیاو خانووه‌ كشتوكاڵیه‌كان توانراوه‌ كاری سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ رێكبخرێته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و له‌ ئێستاشدا سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سنوری ئیداره‌ی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌ خاوه‌نی مۆڵه‌تن و رێژیه‌كی به‌رچاویشیان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانن.

هێڤی

خوێندكاری كۆلیجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان/ راگه‌یاندن

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 112 guests and no members online

div { text-align:right; }