نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

نووسەری دیکە

هیچ له‌و پیاوه‌ مه‌زنه‌ فێرنه‌بووین ... شاخه‌وان عومه‌ر

 (ده‌زانم رۆژێك دێ سه‌رده‌كه‌وین، به‌ڵام خه‌می ئه‌وه‌مه‌ تێكۆشه‌ران له‌ بیرده‌كرێن) خوای لێخۆشبێ مه‌لا مسته‌فای بارزانی، ئه‌و زاته‌ی كۆشك و ڤێلاكه‌ی كونه‌ئه‌شكه‌وتی تار و تۆزاویی، ته‌ختی پاشایه‌تیه‌كه‌ی كورسیه‌كی فافۆن و پلاستیكی و كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌سپێكی ساده‌ و ساكار و سفره‌ی خوانه‌كه‌ی نانه‌ ره‌قه‌یه‌ق و قومێك ئاووبوو، و پاڵپشتی و پشتیوانیه‌كه‌شی، ته‌نهاو ته‌نیا بیر و باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی بوو، نه‌ك بیری نه‌وت و متمانه‌ی ده‌یان وڵاتی زلهێزی جیهانی، ته‌نانه‌ت ئه‌و تاكه‌ سه‌یاره‌ی كه‌ له‌ هه‌ندێك ره‌سم تێیدا ده‌ركه‌وته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر به‌دیاری پێشكه‌شی بارزانی كردبوو. بارزانی هه‌موو ژیان و كردار و گوفتار و هه‌ڵوێسته‌كانی خاكی بوون و ساده‌یی لێده‌چۆڕا، له‌ ناو قوڵایی هه‌ژاری و ده‌رده‌ سه‌ری و مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌ژیاو بۆ كورد ژیاو له‌ پێناو كوردیش سه‌ری نایه‌وه‌. بارزانی بۆ مه‌كسه‌ب و مه‌نسه‌ب یاخی نه‌بوو بوو، ئه‌وكات حكومه‌ته‌كانی عیراق هه‌موو ئیمتازاتێكیان ده‌دایه‌ به‌س ده‌ستی له‌ شۆڕش هه‌ڵگرتبا، به‌ڵكو بۆ كێشه‌یه‌كی حه‌قیقی و مافی گه‌لێكی زوڵم لێكرا و به‌ش مه‌ینه‌ت به‌ چیاو كێو و ده‌شت و ده‌ره‌كان كه‌وت بوو. به‌داخه‌وه‌ هیچی لێ فێر نه‌بووین، له‌ كاتێكدا ئه‌و پیاوه‌ له‌ دوای خۆی كه‌لتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ به‌های مرۆڤایه‌تی و بنه‌ماكانی یه‌كسانی و مافی هه‌ژاران و مافخوراوانی وه‌كو میراتێك بۆ ئێمه‌ به‌جێهێشت، به‌ڵام ئێمه‌ كه‌وتینه‌ داوی هه‌واو نه‌فه‌س و رابواردن، گه‌ران به‌دوای خواست و حه‌زه‌ شه‌خسیه‌كان نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكی هێنده‌ی ده‌شتی هه‌ولێرفراوان كرد. ، ئێستا پرسیار ده‌كه‌ین كاتێك بارزانی وه‌فاتی كرد هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رماییه‌ ره‌مزیه‌ بوو كه‌ ئێستا بۆته‌ رێبازی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌مرین چیمان له‌ دوا به‌جێ ده‌مێنێ؟ـ ته‌نھا دارجگه‌ره‌یه‌ك و برنه‌وێكی ژه‌نگاوی و له‌ ته‌نانێكی ره‌ق؟ یا كۆشك و ڤێلاو مزرعه‌ی سه‌د دۆنمی ته‌لبه‌ندكراو و ئه‌رزه‌ی روكن و ره‌قم حیسبا بانكی پڕ له‌ پاره‌ی مۆڵ و كاش له‌ ملیۆنان دۆلار؟

Omar Faris

We have 91 guests and no members online

div { text-align:right; }