نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

نووسەری دیکە

پەیامێکی دڵسۆزانە بۆ نەوشیروان موستەفا، گەنجەکان گٶڕانیان کرد بە وێرانکردنی کوردستان ... هوشیار ڕەسەنی

زۆر بەڕێزم کاکە نەشیروان، کە زۆرینەمان کە گۆڕانیش نین، بەڵام هەست دەکەین کە تۆ چەند گەورەیت، چەن لێهاتووی، چەند گونجاوی بۆ زەعامەتی کورود کوردستان لە پاڵ هەندێ سەرکردەی تری کوردا، تۆ کەسایەتیەکی جەربەزەو چاونەترس و ڕۆشنبیرو لیهاتویت، تۆ جیڤارای سەردەمی شەڕو ماندیلای سەردەمی ئاشتی بوویت، بەڵام، لێرەدا زۆر تکایە ئاگاداری ئەم بەڵامە ببە، مەیەڵە تجروبەکەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەسەر گۆڕانیشدا دووبارە ببێتەوە. وەک خۆت ئاگاداری لە دوری مام جەلال چی بەسەر ئەم حیزبەدا هاتووە، نەکلک و نە سەر. تۆ هەموو کاتێک زانیوتە هێڵی سور لە کوێ یەوە، نابێت بیبەبزێنیت، پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی کوردو کوردستان لە پێش هەموو هەڵوێستێکتەوە بووە، شاراوەنیە کە لەناو گۆڕانیشدا سێ باڵ پەیدابوو باڵی سیاسیە کۆنەکان واتە کلاسیکیەکان، باڵی هەندێک لە گەنجەکان کە گونجاون لەگەڵ کلاسیکیەکان، ئەم دوو باڵە دەتوانن ڕێبازی تۆ بپارێزن و کوردو کوردستان سەربخەن، بەڵام باڵی گەنجە توند ڕەوەکان کە هیچ سنورێکیان دانەناوە بۆ ژیانی سیاسی، بگرە ئامادەن لەگەڵ داعشدا هاوکاری بکەن بۆ لەناو بردنی پارتی و بنەمالەی بارزانی، وە هەولێر لە کوردستان جیا بکەنەوە. بەبێ ئەوە هیچ هەژمارەیەک بکەن بۆ قەوارەی سیاسی لایەنەکانی تر لە پێناوی پاراستنی داهاتوی گٶران و پاراستنی ئاسایشی کوردستان، دەستیان تێکەڵاو کردووە لەگەڵ هەموو دوژمنانی کوردا کوردستاندا بۆ لاناو بردنی پارتی، ئایا تۆش ئەمەت دەوێ؟بەتایبەتی ئەوەی کە هوشیار عەبدولا دەینوێنێ، کە باوەڕ ناکات گەیشتۆتە ئەم پلەو پایەیە، نازانێت چۆن ناوی خۆت دەربخات، ئایا ئەمە بۆ کورد و گۆڕان دەیکات؟ بفەرموو یاسای بودجەدا چیان کرد؟ گەورەترین فەشەلیان هێنا ، ئارامی جێگری پەرلەمان کە چوارسەد پاسەوانی هەیە، هەمووی خزم کەسوکاری خۆین وە 43 ئوتومبیل هەیە، ئەمە گەندەڵی نیە؟ عەلی حەمەصاڵح شەو خەوێک دەبینێت، بەیانی دەڵی حکومەتی کوردی ئەوەندەی دزیوە، بفەرمون یەکێ خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، بەداخەوە کەس نیە، کەس ئەو جورئەتەی نیە خۆی کاندید بکات، کە تۆش دەزانیت، دەڵێن موچە نیە، کاک نەوشیروان تۆش دەزانی کە لەشەری داعشداین وە ئەم جەنگە نەگریسە چی پێویستە؟ 120هەزار پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگن، بۆ دابین کردنی ئەم ژمار زۆر لە پێشمەرگە لە خواردن و خواردنەوەو تەندروستی و بەنزین و چەک و شتومەکی تر چیمان پێویستە؟؟ بە درێژای حەوت هەزار کیلۆمەتر ڕێگاو بانی سەربازی لێدراوە بە تێکەڵە هەموو دارێژراوە، وە 21هەزار ڕەبایە لێدراوە، بێجگە لە کارەباو شتومەکی تر، زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە لە کوردستانن، گۆڕانەکان، وە یەکێتیەکان دەباشە ئەمەش باس بکەن، ئەگەر ئێوە خۆتان بە نوێنەری کوردو کوردستان دەزانن؟ بە چ سەرچاوەی خەرجیەک ئامانە دابین دەکرێن؟ تاکو ئێستا زیاتر لە ملیارێک و شەسەد ملیۆن سەرف کراوە بۆ ئەم پێویستیانەی شەری داعش، واتە زیاتر لە یەک ملیارو و شەسەد ملیۆن، کاک نەوشیروان تۆش دەزانی کە مالیکی چەند دوژمنی کوردە، بەڵام لە ڕێگەی ئاڵا تاڵەبانیەوە گۆڕانیش کەوتە گۆمەکەوە، چونکە ئاڵا تاڵبانی پەیوەندی تایبەتی هەیە لەگەڵ مالیکیدا، گوایە مالیکی موچە دنێرێ بۆ پێشمەرگە، جێگەی پێکەنینە!!!تۆ چۆن ئەمە قبوڵ دەکەیت؟ تۆ پێت خۆشە عەصائب ئەلحەق هێرش بکاتە سەرکوردستان؟ بفەرموون بە ئاشکرا گۆڕانەکانی بەغداد تەئیدی عەصائب ئەلحەق دەکەن بۆ هێرش کردنە سەرکوردستان و ناوچە دابڕاوەکان، تۆ پێت خۆشە کە ناوچە دابڕاوەکان بدرێتەوە بەغداد ؟ هوشیار عەبدوللە لە بەغداد لە هەوڵی ئەوەدایە کە یارمەتی حکومەتی بەغداد بکات بۆ لێدانی پێشمەرگە لەو ناوچانە، ئەگەر تۆ ئەمانە پەسەند دەکەیت، ئەوا ئێمەش پەسەندی دەکەین، ئەگەر بێتو هەر بەم شێویە گٶڕانە گەنجکان بەردەوام بن لە دژایەتی کردنی کوردستان و پێشمەرگە، ئەوا گۆڕان دەبێت بە وێرانکردنی کوردستان، لەبەر ئەم هۆیانە سنورێک دابنێ بۆ گەنجەکانت، تا کار لە کار نەترازاوە.

Omar Faris

We have 30 guests and no members online

div { text-align:right; }