نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

خانمە نووسەرەکان

#ئێستا_کاتی_سزادانی_داڵدەدەرانی ئەنفالچیی و سەرۆکجاشەکانە. . . ستارە عارف

 #ئێستا_کاتی_سزادانی_داڵدەدەرانی ئەنفالچیی و سەرۆکجاشەکانە. . . ستارە عارف

ئەگەر دەست لەتەواوی تاوانەکانیتریان هەڵبگرین، تەنیا داڵدەدانی ئەنفالچی و سەرۆک جاشەکان بەسە بۆ سزادانی توندی هەردو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی، پێواژۆ جیهانی و هەرێمێکە ڕو لەگۆڕانکارییە و ئێمەی کوردیش دەتوانین هەوڵی لەناوبردن و گۆڕینی ئەم دو بنەماڵەیە بە میکانیزمی جیا بدەین و بۆ ئەوەی هەمان چارەنوسی ئەفغانستانیش بەرەوڕومان نەبێتەوە، دەبێت لەئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا کەمپین و ڕایەڵەیەکی فراوانی کوردی دروست بکەین و داوا لەڕای گشتی و ناوەند و وڵاتانی خاوەن بڕیاری جیهانی بکەین، باشوری کوردستان بە ئاسانی ڕادەستی عەرەب و تورک و ئێران نەکەنەوە و دەشمانەوێت هاوکارمان بن بۆ ڕزگاربونمان لەستەمی هەردو بنەماڵە.

بە کورتی لەوە ناچێت لەناو هیچ نەتەوەیەکدا جاشایەتی دژی میللەت و نەتەوەی خۆت بە ئەندازەی هەردو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی تۆخ و بەردەوام بێت، هەرچەندە بە پێی کۆمەڵێک سەرچاوە ئەم دو بنەماڵەیە لەبنەڕەتدا کورد نین، وەک دژە کورد و بۆ برەوپێدانی دژە شۆڕش لەدژی هەر شۆڕشێک لەباشوری کوردستان چێنراون.

ئەگەر وا نیە چی نەتەوەییەک بەرپرسەکانی دەستیان دەچێتە خوێنی هاو نەتەوە و هاوزمانەکەیان؟، چۆن دەتوانن دوژمنانی نەتەوەکەیان ئەو هەمو ساڵە داڵدە بدەن و بەخێویان بکەن و ئیمتیاز و داهاتی نەتەوەکەیان بەسەردا دابەشبکەن، تا هەر ئەوان حوکممان بکەن و لەلیستی شەهیداندا وەک شەهیدی سەرکردە ژمێرەیان بۆ بکەن؟. . .

ئێستا نەوەی ئەو دو بنەماڵەیە لەسەر هەمان ڕێبازی باوک و مام و باپیریان بەبێ هەستکردن بە شەرمەزاریی و ئاشکرا و بێ چاوڕو و بێ ویژدانانە چونەتە پرسەی سەرۆکجاش و کۆنە بەعسیەک و وەک کچەکەی سەدام پرسەنامەیان بە دڵی غەمگینەوە بۆ خانەوادەیان ناردوە. . .

بەرواری١٦/٨/٢٠٢١ ئەڕشەد ئەحمەد ئاغا زێباری سەرۆک عەشیرەتی زێباری و سەرۆکجاش و ئەنفالچی و پارێزگاری سلێمانی(١٩٧٧ – ١٩٨٠)ی سەردەمی ڕژێمی سەدام، کە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە لەلایەن ی ن ک و جەلال تاڵەبانیەوە داڵدەدراوە و بە ماڵ و خێزانەوە هاتون و لەسلێمانی نیشتەجێیانکردن، هەر لەم شارە مرد، قوباد تاڵەبانی و د. هەڤاڵ پارێزگای سلێمانی پرسەنامەیان بۆ کەسوکاری ئەو بەعسی و ئەنفالچییە ناردوە، لاهور جەنگی سەرەڕای پەڕوباڵکردن و بێ ئەرزشکردنی ئەوەی لەبیر بوە، بچێتە پرسەی ئەنفالچیەکە و غەم بۆ ئەوە بخوات پشتیوانێکی لەدەستداوە. . .

بەپێی هەواڵێکی دروستیش عزەت دوری لەهەولێر مردوە و چەند ساڵە لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە ئەم دوژمنەی کورد پارێزراوە، هەر هەمان بەرواری ١٦/٨/٢٠٢١ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوە، کە ئەنوەر حەمە ئەمین کەرکوکی فەرماندەی پێشویی هێزی ئاسمانی عێراقی و ئەنفالچی، کە ساڵی٢٠١٩کاندیدی ی ن ک و پدک بۆ پارێزگاری کەرکوک بوە، ماوەی دو ساڵ زیندانی بوە و هێنراوەتە بەردەم دادگای تاوانەکانی کەرخی بەغدا بەتۆمەتی دزی و گەندەڵی و لەکاتی دادگاییەکەدا هەڵهات و هەمان ڕۆژ دەستگیر کرایەوە.

سەرەڕای ئەوەی هەردو سەرۆکجاشەکە ناویان لەلیستی داواکراوانە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە و تا ئێستا لەلایەن هەردو بنەماڵەوە ئەو ژمارە سەرۆکجاش و ئەنفالچیە پارێزراون و ڕادەستی دادگاکە ناکرێن. . .

چەند ڕۆژی داهاتویش ساڵیادی دادگاییکردنی ئەنفالچیەکانە، بەڵام تازە درەنگە داوای ڕادەستکردنی سەرۆکجاش و ئەو تاوانبارانە بە دادگای باڵای تاوانەکان بکەین، بۆیە پێویستە ئێستا فشار بکەین و و کار بکەین بۆ ئەوەی ستەمکاران و داڵدەدەرانی هەردو بنەماڵە بە پلەی یەکەم و سەرۆکجاش و کۆنە بەعسی و ئەنفالچیەکان بە سزا بگەیەنرێن، چونکە هەتا ئەم ستەمکارییەی هەردو بنەماڵە کۆتایی پێنەهێنرێت، لەهیچ ڕویەکەوە ڕزگارمان نابێت و دەبێت بەمجۆرە ڕۆژانە هەواڵی مەرگەسات بژنەڤیین و ئازار بە دڵمان بگات، دامەزراندنی دادگای باڵای تاوانەکان لەکوردستانیش و بۆ بە سزاگەیاندنی گشت تاوانباران ئەرکە، بێگومان لەژێر چەتری سیستەم و حوکمڕانیەکی ئایندەیی دادپەروەر و مەدەنی، لەبەرئەوەی ستەمکاری ئەو دو بنەماڵەیە لەئێستادا ڕێگە بە بەڕێوەچون و جێکەوتبونی دادگاییەکی دادپەوەر و سەربەخۆ و نیشتمانی نادات. . .

جا تەماشای ئەم هەمو جڕوجانەوەرەی لەسلێمانی کۆکراونەتەوە و حوکمی دەکەن و لەسەر خەبات و تێکۆشان و خوێنی خەڵکەکەی دەژین و وەک بەڵا بەربونەتە جەستەیی و دەیانەوێت ناسنامەکەی بگۆڕن و پڕ بە باڵای جاشایەتی و چەتەگەرێتی و تاڵانچێتی و تیرۆریستی و خاکفرۆشی خۆیان قاڵبێکی وەک خۆیان نزمی بۆ دابتاشن. . .

ستارە عارف

 

 

Omar Faris Aziz

We have 47 guests and no members online

div { text-align:right; }