نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

دیسانەوە تورکە فاشیەکان وکوشتنی کورد لەسەرکوردبوون ... پشکۆ ئەمین

 

 

هێشتا هیرشەکەی سەر مەقەرەکەی پارتی دیموکراتی گەلان هادەپ وشەهید کردنی کیژی خەباتکاری کورد دینیز بویراز کۆن نەبووەو خوێنەکەی وشک نەبۆتەوە، دیسانەوە دوێنی لەشاری کۆنیای باکوری کوردستان کۆمەڵي چەکداری فاشی و مرۆڤ کوژ وکورد کوژ، هێرشیان بردە سەر خێزانی دادا ئۆغۆلاری کە خێزانێکی کوردپەروەرن، تەنها لەسەر کوردبونیان بەشێوەیەکی زۆر درندانەو نامرۆڤانە و فاشیانە، 7 کەسی ئەو خێزانە کوردەیان شەهید کرد،

کەئەمانە بوون یاشار دادا ئۆغولاری وباریش دادا، سربیل داداوسراب دادا ئیبیک دادا ومیتین دادا وسیبل دادا ئوغولارین، پاش شەهید کردنیان بەفیسەک گریان لەماڵيکەشیان بەرداو لاشەکەیان سوتاندن،

بەپێی هەواڵەکان خیزانی دادا ئۆغولاری 24 ساڵە لەگەرەکی حسن کوی لە ناوچەی مارام لەکۆنیا دەژین نزیکەی 15 ساڵە لەلایەن دراوسێکانیانەوە گێچەڵ وئیهانەیان دەکریتە سەر چەندین جار بەدارو بەردو چەقۆ لەلایەن 60 کەسەوە پەلاماردراوە و لێیاندراوە،

رژیمە فاشیەکەو سلیمانی سۆیلۆی فاشیو رەگەزپەرست وەزیرین ناوخۆ دەیەویت کێشەکە بە لارێدا ببات ونایەوێت راستیەکان بڵێت، کەکوردبوون لە تورکیادا زۆر ساەختەو نابیت کورد نەلەم وڵاتەو نەلەهیچ شوینێک هەبێت، بۆیە دەلیت ئەمەلەسەر کیشەی کوردو تورک نەکوژراون،

نەفرەتی ئەمانە نەدزبوون نە پیاوخراپ گەر لەسەر کوردبوون نیە ئەی بۆچی 15ساڵە ئیوەی فاشی ئێوەی دژە کورد لەو خیزانە کوردە دەدەن و بەرد بارانیان دەکەن؟

چەند رۆژێکە فاشستی تورکی هێرشەکانی بۆسەر پارچەکانی کوردستان زیاتر کردوە، لەیەک رۆژدا پەلاماری کوردتان لە سێ پارچەی کوردستاندا ئەم خیزانە کوردەتان ئاوها شەهید کرد،

تورکی فاشی کورد کوژی دژە کورد پێیوایە بەپەلاماری قەندیل کورد کۆتایدێت و کێشەی کورد تەواودەبێت والە دوێنێوە دیسانەوە پەلاماری قەندیل دەدات و پەلاماری رۆژئاواو دەدات وتۆپباران وبۆردومانی گیریلادەکات،

ئەردوگانی فاشی شانازی دەکات کە فرۆکە جەنگیەکانی 40 شووێنیان لە بناری قەندیل بۆردومان کردوە فاشی باش بزانە نەک 40 شوێن بۆردومان کەیت بەڵکوو هەمووکوردستان بۆردومان کەیت کورد نابڕیتەوە ولەناوناچێت وتۆلەی خۆمانتان لێدەستێنین، نازانیت سەدام کوردی ئەنفالکرد کیمیابارانی کردین ئیمەهەرماینوسەدام رۆشت تۆش درەنگ یازوو دەبێط برۆیت هەی نەفرەتی،

وادیارە لەنوسینی پێشووتردا رستم کرد شیتبوونەکەت ودژایەتیەکانت و پەلاماردانەکانت دژی کورد زۆرتربووە،

من دەزانم شتێک لەئارادایەو تۆ دەیزانیت وئێمە ئاگادارنین، نەفرەت لە خۆت و لە قەرە قۆینلۆو لەچاکی تورکیش،

بژی خەبات دژی داگیرکەرانی کوردستان نەفرەت لەکلک وبەکری گیراو

نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەکان بۆخێزانە کوردپەروەکەی دادا ئۆغۆلاری،

کوردبوون زۆر سەختە بەڵام شانازیە لەپێناویدا بمریت

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

عومەر فارس

div { text-align:right; }