نووسەرە کۆنەکان

مـن عەفــرینم. . هۆنراوەی: رەزا شوان


مــن عەفــــــرینم، کوردســــــتانیم
هێمـای بەرگــــری و بەرخــــودانیم
         * * *
مــن عەفـــــــــرینی خـــــــــۆڕاگـرم
مـــن شۆڕشـــــم، مـــن ئـــــــاگـرم
         * * *
کچــــان و کــــوڕانی شـەڕڤـــــانانم
شانــــــــازیـن بـۆ کوردســــــــــتانم
         * * *
مــن داســـتانی ئـــەم ســــەردەمەم
قـــــــــارەمـانێکی بـێوێــــــــــــــنەم
         * * *
داگـــــــــیرکــەرانی بێــــــــــــــگانە
ستەمــــــــــــکاری پـیشەیــــــــــانە
         * * *
خوێنڕێــــــژن، رەگــــــەزپـەرستن
دڕنــــــــــــدەن و کـەســـنەویســـتن
         * * *
ئـەردۆگـــــــــانی سیکـــــــــــۆپاتی
کـوشــــتن و بـــــڕینە ئـــــــــاواتی
         * * *
عەفــــــریـن بۆتـــە چـــقڵی چـــاوی
 بۆتـــــە شـێرپەنجـــەی هـەنــــاوی
        * * *
نـە لەشـــــــکری زەبـەلاحـــــــــتان
نـە فــڕۆکە و تـــۆپ و تانکـــــــتان
         * * *
ئـازادیخـــــــــــوازین نابـــــــــەزین
شەهــیدیشبین هـەر سەربــــەرزین
 

نەرویــج: ٩ی/ فێبروار/ ٢٠١٨

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris