نووسەرە کۆنەکان

×

**Warning**

**Unable to find a user with the ID: 228**

سوڵتانی بەختەوەریی … !!! بەشی بیست و چوار .. حەمید عەزیز

بەختەوەریی و ئارامیی دەرونی مرۆڤەکان ئاسان نی یە لەهەمان کاتیشدا گران و قورس نی یە بۆیە دەبێت کاری بۆ بکرێت هزرو بیرو ئەندێشەمانی بۆ تەرخان بکەین لەکۆتاییدا عەقڵانیانە بیربکەینەوە ئەوکات کەزانیمان شیکاریە درونی و هزریەکان ئارامن بەختەوەریی هێدی هێدی خۆی دەئاخنێتە ناو گیان و دڵ و مێشکی ئادەمیزادەوە بەمەرجێک واسواسو دودڵ و ڕاڕا نەبین بۆ کارەکان و بۆ بڕیارو ئەنجام و بەردەوام بونیش گرنگە . یەکێک لەو بەختەوەریانەی کەخۆی دروست دەبێت لەهەناوی تۆدا ئەوەیە کەلەژیاندا چییان پێ وتیت بۆتە هۆکاری دڵشکانت بۆتە هۆکاری ناڕەحەتی و ماندوبونت . ؟. تۆ بەکەسی مەڵێ بەواتایەکیتر دڵی خەڵکی مەشکێنەو وشەی تاڵ و ناشرین بەکارمەهێنە بۆ شکاندنی بەرامبەرەکەت تۆش ڕێزو خۆشیەک هەست پێ دەکەیت کەدەبێتە مایەی خۆشحاڵیت بۆیە دڵنیابە چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە .

بەخشین و خۆشەویستی و سادەیی هۆکاری گرنگن بۆ دڵنیابوون و جێگیریی و باری خۆشبەختی دەرون و خۆشەویستی و یەکترویستن بۆیە ببەخشە دەدوریتەوە بەواتای ئەوەی جوانیی بڕوێنە باشە دەچنیتەوەو . . هتد .

بەخشین دوو جۆرە :

یەکەمیان :
دابەشکردنی سۆزو خۆشەویستی یە بەرامبەر دەوروبەرو نزیکەکانت .
دووەمیان :
بەخشینی کەسێکە کەدورە لەسۆزی ژیان و بێ بەری یە لەخۆشەویستی .

بۆ ئەوەی بەختەوەریی بەدەست بهێنن دوربن لەدرۆو فڕوفێڵ و گاڵتە بەیەکتر کردن و یەکتر شکاندن و یەکتربینین بەچاوی نزمەوەو یان بەکەم یەکتربینین کەئەوە دەردێکی کوشندەو نەخۆشی یەکی دەرونیی خراپە بۆیە بەدڵنیایی یەوە ڕاستگۆیی نهێنی سەرکەوتنەکانتە لەژیانداو مرۆڤەکان خۆیان چۆن بن ئاوا ژیان و دەوروبەر دەبینن .

لەلایەکی تریشەوە هەردەتوانین خۆمان دەوڵەمەند بکەین لەئارامیی و دڵخۆشی و جێگیریی بۆیە هەرچەندە کەم دەست و هەژاربین لەڕوی مادی یەوە وەکو پاشایەکی عەدالەت بەڕێدا دەڕۆین و سەربەرز لەڕاستگۆییدا . بۆیە درۆکردن خراپەو زەرەرو نەهامەتیت پێ دەبەخشێت هەرچەندە دەوڵەمەندو خاوەن سەرمایەبیت بەدڵنیایی یەوە دور دەبیت لەبەختەوەریی .

لەبەرئەوەی باسی پاشای دڵخۆشان دەکەین لەبەشی بیست و چواری ئەم بابەتەدا پێویستە ئەوەش بڵێین کەهەرچەندە خۆت بچوک دیاری بکەیت هەزار ئەوەندە گەورە دەبیت لەکۆمەڵگادا ئەویش بەشێک لەبەختەوەریت پێ دەبەخشێت هەروەکو چۆن سوڵتانێک بەو هەموو هێزو توانایەیەوە کەپاشاو سەرگەورەی وڵاتە ئەگەر بێتە ناو خەڵکیی و سادەو ساکار بۆ هەژاران باوکێک بێت و سادە لەڕەفتارو جوان لەکردەوەو یەکسان لەهزرو تێفکرین و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانیی هەبێت ئەوا خەڵکیی بەپاشاو سەرگەورەی خۆیانی دادەنێن و ڕێزی باوکێکی باشی لێ دەگیرێت لەو کاتەدا هەم پاشاو هەم خەڵکیش بەختەوەرن بۆیە زۆر جار وتومانە :
خۆت بەکوڕی هەرکەس دەزانیت ئازادیت، بەڵام ڕێزو مەعریفەو بیرکردنەوەت پێمان دەڵێت تۆ كێیت … !!! .
بەشێکی زۆر لەدڵخۆشی و ئارامیی و ڕاستگۆیی و سادەیی و بەخشندەیی یە بۆیە دوربن لەدرۆو ڕەفتاری خوارو خێچ هاوڕێی ڕاستگۆیی و سادەیی و خزمەت بن چونکوم ڕاستی پشوی ڕۆحە هەرچەندە هەندێکجار زەرەرمەندیش دەبین کەڕاستگۆبین بەڵام لەئەنجامدا ئارامیت پێ دەبەخشێت بۆیە بەدڵنیایی و بێ دوو دڵی دوربن لەدرۆو خیانەت بەختەوەردەبن .

٢٠١٨ / ١/ ١

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە