نووسەرە کۆنەکان

عه‌شق . . !! . حەمید عەزیز

 

hemid aziz1ئه‌م حه‌شره‌‌ وه‌کو پرسه‌کانی ترمان نی یه‌
ئه‌م شیعره‌ بۆنی په‌یڤه‌کانی تری لێ نایه‌ت
لێره‌دا نوسین درۆ نابێت
شیعر وه‌کو خه‌یاڵ نایه‌ت
من ئه‌وه‌ته‌ له‌گه‌ڵ ڕۆحما ده‌دوێم
پێش کۆچی ئه‌به‌دیت تۆخۆت وتت له‌ناو ڕۆحتا نه‌بم نابێت
ئه‌ی ئه‌وه‌تا منیش به‌گریانه‌وه‌ له‌وشوێنه‌ی که‌ یه‌که‌م جار
من و تۆ تێکه‌ڵی یه‌ک و ئاشنا به‌ڕۆحی یه‌ک بووین
ئه‌مڕۆ تێکه‌ڵت بوومه‌وه‌
به‌بیرت دێ که‌ یه‌که‌م جار عه‌شقی تۆ بووم
چۆن وه‌ک منداڵ ده‌گریام و شه‌رمم ده‌کرد
ئێستاش دڵم پڕه‌ له‌تۆو گریان
چۆن ناگریم ئه‌وه‌تا ئه‌م ناوه‌ هه‌مووی بۆنی جوانیی تۆن‌
ئه‌م ناوه‌ هه‌مووی سێبه‌ری ڕوخساری تۆن
ئه‌وه‌تا ڕۆحی تۆ به‌سه‌ر سه‌ری منه‌وه‌یه‌
ئاخر من چۆن ناگریم تۆ ده‌بینم و ناتوانم باوه‌شت که‌م
تۆ له‌ خۆم نزیکتریت و ناتوانم بتگرم
گیانم پڕه‌ له‌تۆ له‌هه‌ناسه‌و ترپه‌ی دڵی تۆ
ده‌سته‌کانم پڕن گیانم هه‌موو وشه‌ی تۆن
چاوه‌کانم پڕن له‌جوانی تۆ
ده‌هه‌سته‌ وه‌ره‌ ده‌رێ ئاخر هه‌تاکه‌ی
من هه‌موو ڕۆژێک له‌گه‌ڵ ئه‌م کێله‌دا‌ قسه‌ بکه‌م

حەمید عەزیز
٧ / ٢٠٠٧


تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

عومەر فارس عەزیز