نووسەرە کۆنەکان

×

**Warning**

**Unable to find a user with the ID: 228**

كێ هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌؟ ... عیماد عه‌لی

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌ كه‌ وه‌فدپ حزبه‌كان بۆ گفتوگۆكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ پاشخانێكه‌وه‌ به‌شداریده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌كانه‌، به‌ دوور له‌ به‌رنامه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه‌ ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حزبی و كه‌سیه‌ و، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئاڵۆزتر كردووه‌ بێمتمانه‌یی نێوان لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كانه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ و نه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌ت و دیاریكردنی سه‌قفی زه‌مه‌نیه‌ بۆ كۆتاییهێنان بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ و، ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆزكاندوه‌ لاساییكردنه‌وه‌ی كوێرانه‌ی كرده‌وه‌ خراپه‌كانی به‌غدایه‌ له‌ هێشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ كراوه‌یی و په‌یوه‌ندی لابه‌لا و زمان تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كتر به‌دوور له‌ گرنگیدان به‌ كات و پشتگوێخستنی پێوه‌ری راست و دروست بۆ شێوه‌ و جۆری پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێرامانه‌ ئه‌جێندا حزبیه‌كان له‌ ژووره‌ كڵۆمدراوه‌كانی كۆبونه‌كان ده‌خرێنه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و هیچ پێكهاته‌ و رێكخراوێكی مه‌ده‌نی یان بژارده‌ی لێهاتوو و شاره‌زا و خه‌ڵكی دنیادیده‌ به‌شداری پێناكه‌ن و گرنگ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی حزبی كورت مه‌ودا و دابه‌شكردنی كێكه‌یه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك زیاتر بی متمانه‌ ده‌بێت و تا دێت بێهوده‌ ده‌بێت له‌م حزبانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵات نه‌بن له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا مایه‌پۆچ ده‌رده‌چن و ده‌روتێنه‌وه‌ و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ كه‌مه‌شیان لێده‌بێته‌وه.

به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ی پێشتر باسكرا، هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ره‌رای چه‌ند گه‌ڕێك له‌ دانوستان ئه‌وه‌یه‌:

*نه‌بونی چاودیڕی و فشاری گه‌ل و به‌ ئازادی كات كوشتن و نه‌بونی سه‌قفی زه‌مه‌نیدیاریكراو و یاسای تایبه‌ت به‌ دیاریكردنی كات، ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌ نه‌بونی ده‌ستوور كه‌ بواری ئه‌م كاتكوشتنه‌ی بۆ ره‌خساندون.

*هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و قۆرخكردنی سیاسی ره‌وتی سیاسی چوار ساڵی داهاتوو له‌ لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه‌ و هه‌ر یه‌ك به‌ شێوازی خۆی و به‌ خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنی پله‌و پایه‌ و پۆست و پابه‌نكدرنی خه‌ڵك و حزبایه‌تی خۆیان به‌ دابینكرندنی پۆست بۆ كه‌سه‌كانیان نه‌ك دانانی كه‌سانی لێهاتوو و شاره‌زا له‌ پۆستی دیاریكراوی شایسته‌.

*دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌ راشكاوی قسه‌ كرحن و كات كوشتن و زمان تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كتر و ترس له‌ لاته‌ركبونی خۆیان له‌ ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردن له‌ حكومه‌ت و له‌ توانانه‌بون به‌ ئۆپۆزسیۆنی كارا و هه‌وڵی خۆسه‌پاندن ( هه‌ر لایه‌ك به‌ شێوه‌یه‌ك و به‌ خاڵیكی به‌هێزی خۆیه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كات).

* دیدگای جیاواز بۆ شێوه‌ و جۆری حكومه‌ت به‌ پێی بارودۆخی تایبه‌تی هه‌ر لایه‌كیان و كاریگه‌ریی گۆڕانكاریه‌كانی پاش ریفراندۆم له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌ر لایه‌ك و تێكه‌ڵكردنی بابه‌ته‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قۆناغه‌كه‌ و په‌ویه‌ندی به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و مه‌رجی پێشوه‌خت و نه‌بونی رێكه‌وتنی سایسی پێشوه‌خت له‌م گه‌ڕه‌ی دروستبونی كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌جیا له‌وانه‌ی پێشوو.

*فروانبونی زه‌مینه‌ی دانوستانه‌كان و یاریكردنی هه‌ر لایه‌ك به‌ شێوه‌یه‌ك و مانۆركردنی پارتی به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان یه‌كێتی و گۆراندا له‌ لایه‌ك و یاریكردنی گۆران و یه‌كێتی بۆ چۆنێتی زاڵبون له‌م زۆنه‌دا.

*كاریگه‌رترین هۆكار ترسه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆنبون و توانه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری نه‌بونی پۆست و پایه‌ له‌ كاتێكدا خه‌لكانی خۆیان له‌سه‌ر دابینكردنی به‌رژوه‌ندی تهسكس كه‌سی راهێناوه‌ نه‌ك باوه‌ربون به‌ فكر و فه‌لسه‌فه‌ و رێبازی حزبی .

*به‌ نه‌راسته‌وخۆ هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌لات له‌ لایه‌ن پارتی به‌ ناوی به‌شداریكردنی كارتۆنیانه‌ی ئه‌وانیتر و هێشتنه‌زه‌یان به‌ لاوازی به‌دوور به‌ دوور له‌ كاری هاوبه‌شی له‌ پرسه‌ هه‌ستیار و سه‌ره‌كیه‌كان و نه‌هێشتنی فره‌لایه‌نی له‌ ده‌سه‌ڵات به‌ناوی بنكه‌فراوانیه‌ك كه‌ لایه‌كی زاڵ و ئه‌وانیتر پاشكۆ بێت.

*جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكار و كاریگه‌ری كوتله‌كانی نێو هه‌ر سێ لایه‌نی به‌شدار و بیركردنه‌وه‌ له‌ زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌كانیان له‌ پێش حزبه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیان له‌ پێش خه‌ڵك به‌ گشتی.

*پشتگوێخستنی رۆڵی ئیعلام له‌ یارمه‌تیدانی پێكهێنانی حكومه‌ت و نه‌ بونی شه‌فافیه‌ت و حساب نه‌كردن بۆ نوخبه‌ و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌كادیمیی لێهاتووی بێلایه‌ن.

*پشت به‌ستن به‌ دانوستانی درێژخایه‌ن له‌ رێگه‌ی زمان تاقیكردنه‌وه‌ ( جس النبض) بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بچنه‌ نێو دانوستانه‌وه‌ و مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانیان دیاری بكه‌ن و سه‌قفی به‌شداری و ئاستی قبوڵكردنی پۆسته‌كان و به‌ نیازی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی باڵاتر و زیاتر و تا دواجار ئه‌م لایه‌نانه‌ ئه‌گه‌ر بكه‌ونه‌ سه‌ر ئه‌مری واقیع به‌ كه‌مترین پۆست به‌شداری ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ پارتی كه‌ وا ره‌فتار ده‌كات ئه‌و حزبی سه‌ركرده‌یه‌ و مافی خۆیه‌تی پۆستكان دابه‌ش بكات و، لای ئه‌و به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان له‌به‌ر چه‌ندین ئیعتباری سیاسی گشتیه‌ نه‌ك له‌ ناخدا باوه‌ری به‌ فره‌یی بێت و، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان بونی زۆنی جیاواز و نه‌بونی یه‌كپارچه‌یی كوردستانه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ هه‌رێم به‌گشتی ئاوه‌ڵانیه‌ و تا ئێستا زۆنه‌كان شێوه‌ و پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی كاری حكومه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ و چه‌ندین هۆكاری لاوه‌كی تر كه‌ رێگه‌ی دانوستانه‌كان درێژتر ده‌كه‌نه‌وه‌ و، پارتی له‌م باریه‌وه‌ بێخه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا و ئه‌وساش خۆی حاكمه‌ و دره‌نگ پێكبێت یان زوو بۆ ئه‌و هیچ جیاوازیه‌كی نیه‌ و هه‌وڵی زیاتر داكشانی خۆی له‌ زۆنه‌ جیاواوزه‌كان ده‌دات و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ خاڵه‌ لاواز و بۆشاییه‌كانیخۆی پر بكاته‌وه‌، به‌و هیوایه‌ی له‌ چه‌ند قۆناغی تر و خوله‌كانی تر كوردستان به‌ گشتی هاوشێوه‌ی زۆنه‌كه‌ی خۆی لێبكات.

بۆیه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ زه‌مینه‌ و كه‌شێكی سیاسی ئاوادا كه‌ لایه‌نه‌كان هه‌ست به‌ هیچ فشارێك ناكه‌ن و خه‌ڵك بێمتمانه‌ بووه‌ و هیچ گرنگی به‌ حكومتی نوێ نادات و لای ئه‌و كه‌سیان جیاوازیان نیه‌ و ئه‌گه‌ر یه‌كبگرن و ببن یه‌ یه‌ك حزبیش هیچ له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆرێت و حكومه‌ته‌كه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ ئێستا به‌نه‌مان پیكیبێنن، درێژه‌ ده‌كیشێت.

بۆیه‌ئه‌گه‌ر بارودۆخی گشتی ده‌ستێكی هه‌بێت ئه‌وه‌ بارودۆخی تایبه‌تی حزبی و كه‌سیی سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی دره‌نگ پێكهێنانی حكومه‌تن و، هه‌رچه‌ند هه‌ل ایه‌كیان به‌ مه‌به‌ستێك دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆیان ده‌بینێت. ‌

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە